ئاب 14, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • ڕۆژی خۆڕاگری ئیسلامی پیرۆز بێ

بیست و سێهەمی گەلاوێژ، ساڵەهاتی خۆڕاگری 33 ڕۆژەی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرامبەر ڕژێمی زایونیستی وەکوو ڕۆژی خۆڕاگری ئیسلامی ناودێر کراوە.

هاوینی ساڵی 2006ی زایینی بوو کە ڕژێمی زایونی پەلامارێکی بەربڵاوی لە دژی لوبنان بەرێوە برد. ئەم شەڕە 33 ڕۆژەیە، بووە هۆی ڕیسوایی و شکەستی ڕژێمی داگیرکەری قودس و بۆ جارێکی دیکە وشەی خۆڕاگری بۆ لێقەوماوان و ستەم لێکراوانی جیهان مانا کردەوە.

بەرینایی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لە شەڕی سی و سێ ڕۆژەدا، ئەوەندە بوو کە هەموو ناوچە باشوورییەکانی لوبنان تا باشووری بەیرووتی دەگرتەوە. ڕێژەی پەلامارەکان ئەوەندە بەربڵاو و قورس بوون کە گەلێک کاولکاری بەدواوە بوو. لە ڕۆژەکانی دەسپێکی شەڕدا زۆرێک لە لێکۆڵەرانی ستراتژیک، ئەو هەلومەرجەیان بە کۆتایی کاری حیزبوڵڵای لوبنان دەزانی. سەیدحەسەن نەسروڵڵا کە ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی جەماوەری حیزبوڵڵای لوبنانی وەئەستۆدایە، لەوپەڕی بوێری و ئاوەزەوە، خەڵکی لوبنانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی دەسدرێژکار یەکخست.

کاندۆلیزا ڕایس

کاندۆلیزا ڕایس، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا ئەو شەڕەی بە ئازاری منداڵبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودێر کرد کە گوایە بڕیارە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی تازە لە دایک ببێت. ناوچەیێک کە لەودا ئیدی نەیارێکی ئەمریکا و ئینگلیز لەئارادا نابێت.  بەڵام هەر ڕۆژێک کە لە شەڕەکە تێدەپەڕی هەلومەرجەکە بۆ ئیسرائیل و پشتیوانەکانی، دژوارتر دەبوو.

پاش 33 ڕۆژ خۆڕاگری، لە کۆتاییدا بڕوای پتەوەی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و بڕوایان بە جێبەجێ کردنی ئەرکی سەرشانیان لەمەڕ خەبات لە دژی دوژمن و هەروەتر سەریەتی ئاسایشی و زانیاریی حیزبووڵڵای لوبنان لە چاو ڕژێمی داگیرکەری قودس، بووە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕەکە بە قازانجی حیزبوڵڵای لوبنان و شکەستی ڕژێمی زایونیستی.
 بە سەرکەوتنی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی 33 ڕۆژەدا، ئەم تاقمە بچووکە نیشتمانییەی لوبنان بووە پێکهاتەیێکی ناوچەیی و جیهانی و ئێستاکە وەکوو دەورگێڕێکی کاریگەری ناوچەیی و جیهانی دەناسرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا - سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان 

گۆڕانکارییەکانی پاش شەڕی 33 ڕۆژە پیشان دەدات کە وتەکانی سەرەتایی بێن گۆریۆنی  یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە حاڵی دەستەبەر بووندایە و ئیسرائیل هەنگاو بە هەنگاو لە چارەنووسی دوایی خۆی نزیکتر دەبێتەوە، واتە کۆتایی ئیسرائیل و نەمانی!

 

سەرپەیڤ