ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران کۆچی دوایی کرد
ئاب 17, 2018 10:56 Asia/Tehran
عیزەتوڵڵا ئینتیزامی ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە تەمەنی 94 ساڵان دا ، کۆچی دوایی کرد .
عیزەتوڵڵا ئینتیزامی بیست و یەکەمی ژووئەنی ساڵی 1924 لە تاران لە دایک بوو .
ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران لە ساڵی 1941 یەکەمین ڕۆڵی پڕۆفشناڵی خۆی بەناوی ئولتیماتوم گێڕاو تا ساڵی 1947 توانی لە زۆرتر لە دە شانۆ، دەور بگێڕێ.
ئینتیزامی لەساڵی 1969 لە فیلمی "مانگا" چووە نێو سینەما.
ئینتیزامی یەکەم ئەکتەری ئێرانی بوو کە خەڵاتی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگرت . ناوبراو بۆ فیلمی مانگا ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلیمی شیکاگۆی بردەوە.
عیزەتوڵڵا ئینتیزامی هەروەها چەندین خەڵاتی لە فستیڤاڵەکانی ناوخۆش بە دەست هێنا.