ئاب 17, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕۆحانی و لاریجانی دوابەدوای کۆچی دوایی عیززەتوڵڵا ئینتیزامی

حەسەن ڕۆجانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیادا، بە بۆنەی کۆچی دوایی عیززەتوڵڵا ئینتیزامی ، ئەکتەری ناوداری ئێرانی سەرەخۆشییان کرد.

حەسەن ڕۆجانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامەکەی خۆی دا جەختی کرد، ئەم ئەگتەرە خۆشەویست و خاوەن قوتابخانەو چالاکەی سینەماو شانۆ، بە ئافراندنی بەرھەمگەلێکی ناوازەو ھەرماو، ڕۆڵێکی کاراو ھەڵکەوتەی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھونەری ئێرانی خۆشەویست دا گێڕا.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامەکی خۆی دا «عیززەتوڵڵا ئینتیزامی»ی وەک کەسایەتییەکی جێگای ڕێزی ھەمووان ناساندو پێی داگرت: «ئینتیزامی» لە ماوەی ساڵانی دووروردێژی چالاکییەکانی لە بواری ئەکتەری، ڕۆڵی ھەڵکەتەی زۆری گێڕاو گەلێک بەرھەمی ھەرماوی لەخۆی بەجێ ھێڵا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: «عیززەتوڵڵا ئینتیزامی» لە بەر ئاکارو ھەڵس و کەوتە بەرزەکانی بەردەوام جێگای ڕێزی ھەمووان بوو.

عەبدولعەلی عەلی عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا بۆنەی کۆچی دوایی «عیززەتوڵڵا ئینتیزامی» ، ئەکتەری ناوداری ئێران سەرەخۆشیی کرد.

«عیززەتوڵڵا ئینتیزامی» ئەکتەری بەناوبانگی سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە تەمەنی 94 ساڵی دا ، لە تاران ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

«عیززەتوڵڵا ئینتیزامی» ٢١ی ژوئەنی ١٩٢٤ لە تاران لە دایک بوو.

ئەم ئەکتەرە ناودارەی ئێران لە ساڵی ١٩٤١ دا یەکەم ڕۆڵی پڕۆفشناڵی خۆی  بەناوی «ئولتیماتوم»  گێڕاو تا ساڵی 1947 توانی لە زیاتر لە دە شانۆ، دەور بگێڕێ.

«عیززەتوڵڵا ئینتیزامی» لەساڵی 1969  بە فیلمی ڕۆڵگێڕانی لە  "مانگا"  چووە نێو سینەما.

«عیززەتوڵڵا ئینتیزامی»  یەکەم  ئەکتەری ئێرانی بوو  کە خەڵاتی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرگرت  . ناوبراو بۆ فیلمی مانگا  ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلیمی شیکاگۆی بردەوەو چەندین خەڵاتی لە فستیڤاڵەکانی ناوخۆش دا بە دەست هێنا.