ئاب 18, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • جەژنی مۆسیقای کوردی و نەریتی بەڕێوە دەچێت

بەرپرسی هونەریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان وتی: لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە چوار شاری کوردستان جەژنی مۆسیقای کوردیی و نەریتی ئێران بەڕێوە دەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕەشید مەحموودی، بەرپرسی هونەریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان وتی: لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە چوار شاری دیواندەرە، دێولان، کامیاران و سەوڵاوا جەژنی مۆسیقای کوردیی و نەریتی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتی : پارێزگای کوردستان لە بواری مۆسیقا و هونەر، کەسایەتی ناوخۆیی و جیهانی هەیە و لەمڕووەوە ئاوڕدانەوە لە هونەری مۆسیقا گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە.

مەحموودی وتیسی : مۆسیقا تێکەڵاوی ژیان و فەرهەنگی کوردی بووە و زۆربەی خەڵک بۆیان ئاساییە کاری مۆسیقیایی بکەن. هونەرمەندانی ناوچەیی خزمەتێکی گەورەیان بە مۆسیقا و فۆلکلۆری ناوچەکە کردووە کە دەبێت ڕێزی تایبەتیان لێبگیردرێت.

بەرپرسی هونەریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان جەختی کرد: بەم هۆیە و بە مەبەستی ئاوڕدانەوە لە مۆسیقای کوردی و نەریتی جەژنی مۆسیقا ئەمساڵ لەم چوار شارە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو لە کۆتایدا وتی: جەژنی مۆسیقای کوردیی لە حەفتەی یەکەمی خەرمانان بەڕێوە دەچێت، ۲ شەو لە دێولان، شەوێک لە کامیاران، ۲ شەو لە دیواندەرە و شەوێک لە سەوڵاوا لەم جەژنە شێوازی مۆسیقای لەیلاخ، سیاچەمانە، حەیران و هۆرە ئاوڕی تایبەتیان لێدەدرێتەوە.