ئاب 18, 2018 18:10 Asia/Tehran
  • ئاڵای هاوبەشی دوو کۆریا لە یارییە ئاسیاییەکانی جاکارتا

لەحاڵێکدا کە تەنیا چەند کاژێر هەتا دەس پێ بوونی ڕێوڕەسمی دەس پێکرانی هەژدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی جاکارتا(پایتەختی ئەندۆنزیا) مۆڵەت ماوە، دوو کۆریا بە ئاڵایەک لەو ڕێوڕەسمە بەشدار دەبن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئاڵایەک کە وەرزشوانانی دوو کۆریا بەگرتنەدەستیان بەشداری ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی هەژدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی جاکارتا دەبن، بەڕەنگی شینە و نەخشەیەک لە نیمچەدوورگەی کۆریا لەنێوەڕاستی خۆی دەنوێنێ.

هەژدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ ڕۆژانی ١٨ی ئاگۆست هەتا دووی سیپتەمبەر(٢٧ی گەلاوێژ هەتا یانزەی خەرمانانی١٣٩٧) بەمیوانداریی وڵاتی ئەندۆنزیاو لەدوو شاری جاکارتاو پالمبانگ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ