ئاب 20, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • میداڵیای بڕونز بۆ تکواندوکارانی ئێرانی لە یاریەکانی ئاسیایی

فەرزان عاشورزادە نوێنەری کێشی ٥٨- کیلوگرامی ئێران بە دوو سەرکەوتن ویەک دۆڕان ، میداڵیای بڕوزنزی یاریەکانی ئاسیایی جاکارتای بە ناوی خۆی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، بە گیڕانەوە لە فیدراسیۆنی تکواندولە یەکەمین رۆژ لە پێشبڕکیکانی تکواندەی هەژدە هەمین خۆلی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ ی جاکارتا، فەرزان عاشورزادە هوگوۆوشی کێشی ٥٨- کیلوگرامی ئێران سەرەتا " محەممەد سوناتو"ی تاجیکستانی بە ئەنجامی بیست وشەش بەسەر سێ لە ڕاندی دووهەم وپاش کۆتایی کاتی یاسایی پێشبڕکیکە شکست دا، پاشان  " کوک هونگ و" لە ڤیتنامی بە ئەنجامی ١٣ بەسەر شەش بردەوە ، بەڵام لە قۆناخی بەر لە کۆتاییی لەبەرانبەر " نیازپولادوف " نوێنەری ئۆزبەکستان ١٥ بەسەر سێزدە یاریەکەی دانا ولەسەر پلەی سێهەم ڕاوەستا. پاس ئەمە ئیلاهە شەیدایی وملیکا میر حسێنی دوو تکوندوکاری تیمی نیشتمانی ئافرەتانیش ئەمڕۆ لە خۆلی دووهەمی پێشبڕکیکان بە دۆڕان لە بەرانبەر خەنیمەکانی لە خۆلی پێشبڕکیکان وەلانرا.

سەرپەیڤ