ئاب 20, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی بەهێزی هەڵبژاردەی کەبدیی پیاوانی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی پاکستان

هەڵبژاردەی کەبدیی بە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی پاکستان، دووهەم سەرکەوتنی خۆی لە یارییە ئاسیاییەکان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵنێری نێردراوی مێهرنیوز لە ئەندۆنزیا، هەڵبژاردەی کەبدیی پیاوانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرکەوتنی شێلگیرانە بەسەر هەڵبژاردەی پاکستان دووهەم سەرکەوتنی بەدوای یەکی خۆی لە یارییە ئاسیاییەکان بەدەست هێنا. هەڵبژاردەی کەبدیی ئێران لە دووهەم یاریی لە یارییە ئاسیاییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی پاکستان کەوتە ڕکابەریی و بەئەنجامی٣٦بە٢٠ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

پیاوانی کەبدیی ئێران، نیوەی یەکەمی ئەو یارییەشی ١٩ بە٨ بەقازانجی خۆیان کۆتایی پێهێنابوو.

تیمی ئێران رۆژی ڕابردوو هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوەو سبەیش لە کاتژمێر١٥:٣٠ بەکاتی تاران لەگەڵ تیمی مالزیا دەکەوێتە ململانێ.