ئاب 20, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی باسکە بە ویلچری ئێران هەنگاوێک هەتا هەڵکشان

لەدرێژەی ڕکابەرییەکانی باسکە بەویلچری پاڵەوانەتی جیهان لە هامبورگی ئاڵمان، یاریزانانی وڵاتەکەمان تا چەند کاژێری دیکە، لەگەڵ هەڵبژاردەی کەنادا دەکەونە ڕکابەریی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵنێری نێردراوی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بۆهامبورگ، هەڵبژاردەی باسکە بەویلچەری ئێران لە قۆناخی گرووپی لە دوو پێشبڕکێی پێشووی، سەرەتا لە ڕکابەرییەکی سەخت و دژوار و نزیکدا بە ئەنجامی٦٧ بە٦٣ توانی هەڵبژاردەی ئاڵمان وەک میوانداری ئەو رکابەرییانە بباتەوە.

یاریزانانی وڵاتەکەمان لە دووهەم یاری قۆناخی گرووپیش سەرلەئێوارەی دوێنێ هەڵبژاردەی باسکە بەویلچری مەراکش(مەغریب) یان بەئەنجامی٧٥ بە٤٦بردەوە.

سێهەم یاریی قۆناخی گرووپیی ئەو ڕکابەرییانە ئەمرۆ و لە چەند کاژێری داهاتوودا لە هامبورگ لەنێوان هەڵبژاردەی باسکە بەویلچری ئێران وکەنادا بەڕێوە دەچێ کە یاریزانانی وڵاتەکەمان گەر لە هەڵبژاردەی کەنادای ببەنەوە، دەچنە قۆناخی دواتری ئەو رکابەرییانە کە بەشێوەی یەکلاکەرەوە بەڕێوە دەچێ.