ئاب 20, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • بەدەس هێنانی حەوتەمین میداڵیای ئیران لە یاریەکانی ئاسیایی لە ئەندونزیا

شمشێر بازی تیمی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندونیزی میداڵیای بڕونزی دەس خست.

لە دوهەمین ڕۆژ لە پێشبڕکیکانی شمشێر بازیی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندونزی ئەمڕۆ دوشەممە لە پێشبڕکیکانی چەکی سابری تاکە کەسی پیاوان، " عەلی پاکدامەن" شمشێر بازی ئێرانی ئەنجامی یاریەکەی بە خەنیمە کەی کوریای باشوور سپاردو میداڵیای بڕونزی ئەم پێشبڕکییانە وحەوتەمین میداڵیای ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی بەدەس هێنا. ئەمە یەکەمین میداڵیای سابری تاکە کەسی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی دوای ٤٤ ساڵ بوو. ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی ١٩٧٤ تاران هەتائێستاکە  نەیتوانیبوو میداڵیا لە بەشی چەکی سابیری تاکە کەسی بەدەس بێنێت. " عەلی پاکدامەن " لە خۆلی گروپیی ئەم پێشبڕکییانە دا توانیبووی خەنیمانێک لە ژاپۆن ، ڤیتنام ، هونگ کونگ ، قەتەر وئەندونیزی شکست بدات. کاروانی وەرزشی ئێران هەتا ئێستاکە لە هەژدەهەمین خۆلی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندونیزی ، خاوەنی دوو میداڵیای زێڕ، دوو زێووسێ میداڵیای بڕونز لە لقەکانی زوران ، تکواندوو وشمشیر بازی دا ولە پلەی حەوتەمی ئەم پێشبڕکیانە داڕاوەستاوە. هەژدەهەمین خۆلی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ لە هەژدەی ئۆت لە دوو شاری جاکارتا و" پالمپانگ" ی ئەندونیزی دەسپێکراوە وهەتا دووی سێپتەمبەر درێژەی دەبێت. لەم یاریانە فرەتر لە یازدە هەزار وەرزشکار لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشداریان هەیە .  

سەرپەیڤ