ئاب 21, 2018 10:15 Asia/Tehran
  •  ئێران نوقمی مەعنەوییەتی عەرەفەیە

زیارەتکارانی ماڵی خودا لە نۆهەمین ڕۆژی مانگی زیحەججە، گەیشتوونەتە قۆناغێکی دیکەی جێ بەجێ کردنی ڕێ و ڕەسمی حەج. ڕۆژی نۆهەمی زیحەججە ڕۆژی عەرەفەیە. ڕۆژێک کە زیارەتکارن بەرەو سەرزەوینی عەرەفات دەچن هەتا لە شوێنێکی دیکە لە شوێنێک کە باشترین پیاوانی خودا، وەستاون، ئەسرین بڕێژن و لە دەرگانەی خوا بەندەیی خۆیان نیشان بدەن.

ڕێوڕەسمی ڕۆژی عەرەفە لە سارای عەرەفات

دەشتی عەرەفات لە دوورایی بیست کیلۆمەتریی شاری مەککە هەڵکەوتووە. لە ڕۆژی عەرەفە دا ئاپۆرەیەکی زۆری جەماوەری سپی پۆش، ڕوو دەکەنە سەحرای عەرەفات. میوانانی خوا لە نیوەڕۆوە تا ئێوارەی ڕۆژی نۆی زیحەججە لەم شوێنە دا بەدڵێکی تژی لە خشووع و خاکەڕایی لەبەر خودا دەپاڕێنەوە.  دەشتی عەرەفات لە داوێنی کێوی جەبەلوڕەحمە هەڵکەوتووە واتە کێوی ڕەحمەت . کێوێک کە تۆبەی حەزرەتی ئادەم لە داوێنی ئەو کێوە قەبووڵ کرا.

لە عەرەفات وەک بڵێی دەلاقەیەک لە ڕووی جیهانی دیکە کراوەتەوە و مرۆڤ بارینی ڕەحمەتی خوا بە تەواوی وجوودیەوە هەست پێ دەکات. لەعەرەفات ئینسان بۆی دەردەکەوێ کە تەنیا خوایە کە ئاگاداری هەموو پێداویستییەکانی ئەوە و بۆ دابین کردنیشی بەتوانایە . لەبەر ئەوە بە دڵێکی پاکەوە خۆی بە خوا دەسپێرێ و تەنیا داوای یارمەتی لەو دەکات .

بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی عەرەفە

جەبەلوڕەحمە واتە کێوی ڕەحمەتیش لە چەند بارەوە سەرنجی پێ دراوە . پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر گاشەبەردێک لەم کێوە ڕاوەستا و خوتبەی ناوداری خۆی خوێندەوە .ئیمام حسێن(ع)یش دوعای عەرەفەی لە داوێنی ئەم کێوەدا خوێندەوە . عەرەفات زێدی فرمێسک و دووعایە . مەڵبەندێک کە جێگای ناهومێدی نییە . عەرەفە ڕۆژی پێوەندی خەڵق لەگەڵ خاڵقە.

ڕێوڕەسمی ڕۆژی عەرەفە لە دەشتی عەرەفات - کێوی جەبەلوڕەحمە   

بۆ ڕۆژی عەرەفە چەندین دوعا لە ئاڵ و بەیتی پێغەمبەر هاتووە بۆ وێنە حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) لە دوعایەکی دا دەفەرموێ: سپاس شیاوی خودایە کە هیچ شتێک قەزای ئەو دوور ناکاتەوە و لە بەخشینی ئەو پێشگری ناکات. خودایە تاسەم بۆ تۆیە و شایەتی ئەدەم کە تۆ کردگاری منی .ئەی سەرچاوەی خرۆشان و کانگەی بێ بڕانەوەی سۆز و خۆشەویستی . خودایە لە ڕۆژێک دا کە خۆت گەورەییت پێ بەخشیوە سوێندت ئەدەم بە ئاستانەی کبریایی خۆت و گەورەیی عارفانت کە بمخە ڕیزی سوودمەندان لە بەخشینی خۆت . خودایە من چۆن ناهومێد بم لەکاتێکدا کە تۆ هیوای منی و چۆن سست بم لەکاتێکدا کە تۆ پاڵپشتی منی.

ڕێوڕەسمی ڕۆژی عەرەفە لە مزگەوتی جەمکەران

 

سەرپەیڤ