ئاب 22, 2018 09:28 Asia/Tehran

له‌ جێژنی پیرۆزی قوربان ئه‌و حاجیانه‌ی چوونه‌ته‌ زیاره‌تی ماڵی خودا، به‌فه‌رمانی کردگار و بۆ ڕه‌زای ئه‌و، قوربانی ده‌که‌ن و بیره‌وه‌ریی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی خودا-حه‌زره‌تی ئیبراهیم(ع)- زیندوو و به‌رز ڕاده‌گرن.

جێژنی قوربان لە پاکستان

ئه‌مڕۆ ، ده‌هه‌می زیحه‌ججه‌، ڕێکه‌وته‌ له‌گه‌ڵ جێژنی پیرۆزی قوربان و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانی ئیسلامی نوقمی جێژن و شادییه‌ . خوداوه‌ند بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی بڕواو ئیخلاس ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم(ع) ڕاسپارد، کوڕه‌که‌ی واته‌ حه‌زره‌تی ئیسماعیل(ع) له‌ڕێی خودادا بکاته‌ قوربانی.

نوێژی جێژنی قوربان لە ئێران

حه‌زره‌تی ئیبراهیم(ع) سه‌رباری دژواربوونی ئه‌و ئه‌رکه‌، پێملی فه‌رمانی خودا بوو و بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رێتییه‌ ئاماده‌ بوو به‌ڵام هه‌رچی هه‌وڵی دا، چه‌قۆکه‌ ملی کوڕه‌که‌ی -حه‌زره‌تی ئیسماعیل(ع)- ی نه‌بڕی. له‌وکاته‌دا ڕوو له‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیم (ع) ده‌نگێک هاته‌گوێ که‌ له‌ تاقیکاریی خودا سه‌ربه‌رز بووی و ئه‌و کات، مه‌ڕێک نێردرا هه‌تا حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌بری کوڕه‌که‌ی ئیسماعیل بیکا به‌قوربانی.

جێژنی قوربان لە مزگەوتی ئەقسا

ئه‌و سه‌ربرده‌ پڕئامۆژگارییه‌، هه‌ڵگری وانه‌ی فیداکاریی و له‌خۆبورده‌یی، زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌وای نه‌وسداو ملکه‌چبوون له‌هه‌مبه‌ر فه‌رمانی خودایه‌. بۆیه‌، موسڵمانانی جیهانیش رۆژی ده‌ی زیحه‌ججه‌ وه‌ک جێژنێکی مه‌زن و پڕشکۆی ئیسلامی، ڕێز لێ ده‌گرن و وانه‌ی ئیخلاس و به‌ندایه‌تی لێ فێر ده‌بن.

خۆراکی جێژنی قوربان لە تاجیکستان

وێنەیێکی جوان لە حاجیەکان لە کاتی نوێژکردن

جێژنی قوربان، جێژنێکە تایبەتە بە ھەموو موسڵمانان کە تێیدا گەردن ئازایی و جەژنە پیرۆزە لە یەکتری دەکەن و بە شیرینی دەمی یەکتر شیرین دەکەن ، جیاوازییەکی تر ئەوەیە کە لەم جەژنەدا زۆر دەکرێت ئەویش خێر و قورباییە ، جەژنەکە ڕۆژێکی کە حاجیان لەو ڕۆژەدا لە کێوی عەرەفە دەوەستن کە گرنگترین پایەی ئەنجامدانی حەجە و جیاوازیکەری نێوان حەج و عەمرەیە ، لەو ڕۆژە مووسڵمانان بەیانیەکەی دەچن بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جێژن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان.

قوربان؛ جێژنی ئیبراھیمە و بە ئیبراھیم بوون، واز ھێنان لە ھەست و نەستی دنیایی و ئاوێتە بون لە گەڵ یاردا.قوربان؛ جێژنی ئەویندارانە و جێژنی ئەو دڵانەی کە چۆڵگەی خۆشەویستی تاقانەیە.جێژنی قوربان لە ھەموو ڕێڕەوانی ئیبراھیمی خەلیل موبارەک و پیرۆز بێت.

 

سەرپەیڤ