ئاب 22, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی سەنەدی شاراوەی قەدەغەی هاوبەشی لە بنیات نانەوەی سووریا

ڕێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوە دەکا لەبارەی سەنەدی نهێنی هاوپێوەند بە قەدەغەکرانی هاوبەشیی لە بنیات نانەوەی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، ستێفان دوجاریک وتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەو ڕێکخراوە، لەبارەی سەنەدی نهێنی قەدەغەی یارمەتیدان لەپێناو بنیات نانەوەی سووریا تاووتوێ دەکا، ئەو سەنەدەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئاشکرای کردووە.

دوجاریک وتیشی: ئێستا، ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر چارەسەریی قەیران لە سووریا چڕبووەتەوە.

سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ دووشەممە لەقاوی دا، سکرتاریەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆتایی ساڵی٢٠١٧ لە ڕێکارنامەیەکی نهێنی، هاوبەشبوون لە بنیات نانەوەی سووریا بۆ دەم و دەزگەکانی سەربەو ڕێکخراوەی قەدەغە کردووە.

بەقسەی لاڤرۆف، مۆسکۆ بۆ تاووتوێی ئەو پرسە، داخوازی نامەیەکی بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە و هیوادارە، ئەو پرسە پێوشوێن بگیردرێ.

سەرپەیڤ