ئه‌یلوول 02, 2018 09:57 Asia/Tehran
  • روحانی، سەرکەوتنی  وەرزشڤانانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی پیرۆزبایی کرد

حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە پەیامێک دا سەرکەوتنی هێزمەندانەی وەرزشڤانانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی 2018 ئەندونیزیایان لەگەلی مەزنی ئێران، وەرزشڤانان، بەڕێوەبەراین و ڕاهێنەرانی تێکۆشەری کاروانی وەرزیشی ئێران ، پیرۆزبایی کرد .

کاروانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی 2018  ئەندونیزیا بە بەدەست هێنانی 62 میداڵیای ڕەنگاڵە و ڕاوەستان لە ریزی  شەشەمی خشتەی  دابەشکردنی  میداڵیەکان کۆتایی بە کاری خۆی  هێنا.

هەژدەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی دوانیوەرۆی  ئەمڕۆ یەکشەممە  بە بەڕێوە چوونی  ڕێ وڕەسمی کۆتایی لە جاکارتای پێتەختی  ئەندونیزیا کۆتایی پێ دێت  . 

کاروانی ئێران  بەڵام   ڕۆژی شەممە  کاری خۆی لەم ڕووداوە کۆتایی پێ هێنا، هەڵس و کەوتی  درەوشاوەی وەرزشڤانانی ئێرانی لە هەژدەهەمین  خولی یارییەکانی  ئاسیایی بووە  هۆی ئەوەی کە  کاروانی ئێران، بیست میداڵیای زێڕ، بیست زێو و  22 بورونز بە دەست بێنێ .

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 280 وەرزشڤانی پیاو و 98 وەرزشڤانی ئافرەت لە 42 لقی  وەرزیشی لەم  یاریانە بەشداری کرد  . 

لەم یاریانە زۆرتر لە یازدە هەزار وەرزشڤان لە 45 وڵاتی ئاسیایی بەشدار بوون  . 

سەرپەیڤ