یانەی تۆپی پێی کەناریی ئێران لە سەرەوەی بەژی ئاسیا و سێهەمی جیهان
یانەی تۆپی پێی کەناریی ئێران بە پێی دوایین ڕەنکینگی ڕاگەیندراو لە لایەن یەکێتیی جیهانی تۆپی پێی کەناریی پلەی یەکەمی بەژی ئاسیا و پلەی سێهەمی جیهانی بە خۆ تەرخان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا ؛ لە تازەترین ڕیز بەندی یانەکانی توپی پێی کەناریی جیهان لە مانگی ئووتی 2018 ، تیمی ئێران بە بێ گۆڕان لە چاو مانگەکانی ڕابڕدوو لە پلەی سێهەمی جیهان دایە . بە و پێیە تیمەکانی تۆپی پێی کەناریی برازیل ،پوڕتگاڵ ؛ ئێران ، ڕووسیا ، و ئیتالیا لە پلەکانی یەکەم تا پێنجەمی ڕیز بەندی جیهانی ڕاوەستاون . تیمی تۆپی پێی کەناریی ئێران هەروا بە پێی ڕنکینگی ڕاگەیندراو لە لایەن یەکێتیی جیهانی تۆپی پێی کەناریی لە پلەی یەکەمی ئاسیا دایە . لەو ڕنکیگەدا تیمەکانی ژاپۆن ئیمارات عومان و لوینان لە پلەی دووهەم تا پێنجەمی ئاسیا دان .