ئه‌یلوول 15, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • دەسبەکاربوونی کاری پێشانگەی نێودەوڵەتی شیرینی وشوکولات لە تاران

حەفدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی شیرینی وشوکولات ڕۆژی شەممە بە بەشداری کۆمپانیەکانی ئێڕانی وبیانی لە تاران دەستی بە کار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لەم پێشانگەیەدا ٣٠٠ کۆمپانیای ئێرانی و١٨ کۆمپانیای بیانی لە ١١ وڵاتی ئوتریش، سپانیا ، ئوکراین ، ئیمارات ، ئیرلەند ، تورکیا ، ڕوسیا ، چین ، فەرانسە، پۆلونیا ومالیزیا بەشدارن. پێشانگەی نێودەوڵەتی شیرینی وشوکولات لە سێ بەشی سەرەکی بەرهەمەکانی بەرهەم هاتوو، مادەی سەرەتایی ومەکینە وئامیری جۆربەجۆر، هەتا ١٨ی سێپتەمبەر دڕێژەی دەبێت. ئێران ساڵانە یەک ملیۆن و٦٠٠ هەزار تەن شیرینی وشوکوکات بەرهەم دەکات کە ٢٤٠ هەزارتن ی هەناردە دەکرێت.

سەرپەیڤ