ئه‌یلوول 17, 2018 22:07 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس ٣ ئەلدەحیل ١ / گەڕانەوەی وەک پەرجوو

پێرسپۆلیس لە یارییەکی لەبیر نەکراو و یەکجار جوان و بە توانا تیمی ئەلدەحیلیی قەتەری بە ٣ گۆڵ تێکشکاند و بۆ دووهەم جار بە دوای یەک چوو بۆ خولی بەر لە فینالی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا .


پێرسپۆلیس کە لە یاری ڕۆیشتن بە یەک  بە سیفر بەرامبەر بە قەتەر  دۆڕاوەی گۆڕەپان بوو ، بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی دواتر  دەبووایە بەرامبەر تیمێک سەرکەوێت کە لە هەموو ٩ پێشبرکێکانیی پێشووی دا لە لیگی پاڵەوانانیی ئاسیا سەرکەوتووبوو  جگە لە سەرکەوتن بۆ قۆناخیی بەر لە فینالیش، چاوی بڕیبووە دەهەمین سەرکەوتنی بەدوای یەک و دەستخستنیی ڕێکۆردیی مێژووی لیگی پالەوانانی ئاسیا دا .
 

پێرسپۆلیس بە ئامادە بوونی تەمەشاچییانی خۆی هیوای بە دەستپێکێکی وەک فەرتەنە هەبوو بەڵام ئەلدەحیل دوای  تاقەت هێنانی گوشاری سەرەتایی، دەروازەی پێرسپۆلیسی بە هۆی ڕووداوێکی لە ناکاو کردەوە. ئەم گۆڵە هەوڵی پێرسپۆلیس بۆ سەرکەوتنیی یەکجار دژوارتر کردەوە و نوێنەری ئێران بەرامبەر شاژترین تیمی ئەم وەرزە دەبووایە ٣ گۆڵی بە ئاکام دەگەیاند. نیوەی یەکەم بە هەمان تاقە گۆڵی نوێنەری قەتەر کۆتایی پێهات .
 

لە نیوەی دووهەم دا پێرسپۆلیس ناهۆمێد نەبوو و دووبارە"سەیەد جەلال حسەینی" لە ڕۆڵی سوپێرمەن بۆ سوور پۆشەکان هاتە کایەوە و لە سەر زەبرێکیی ویستگەیی دەروازەی غەنیمیی کردەوە وئەم گۆڵە پێشکیەک بوو بۆ گەڕانەوەی مێژوویی پێرسپۆلیس تا  پاڵەوانیی ٢ وەرزی ئەمدواییەی ئێران لە ٣ خولەکی لەبیر نەکراوە دا دوو جار دەروازەی غەنیم بکاتەوە و پێرسپۆلیس ئیزننامەی ڕۆیشتن بۆ خولی بەر لە فینال وەربگرێت.

 

ئێستقلال ٢ ئەلسەد قەتەر٢

"ئێستقلال" بە ئەنجامیی یەکسان لە قەتەر و بەسەرنج لە شکستی لە یاری ڕۆیشتن لە تاران لە خولی ڕکابەرییەکان وەلا داندرا تا" ئەلسەد" ببێتە غەنیمی پێرسپۆلیس لە قۆناخیی بەر لە فینال دا.

ماڵپەری یانەی ئیستقلال نووسی: لیگی پاڵەوانان ئەمساڵ بۆ ئێمە کۆتایی پێهات و شەرمەزاری لاگرانیی خۆمان بووین. لاگرانێک کە یەکجار باشن و شیاوی باشترینەکانن.

بە ١٠یاریزان و بە ٩ یاریزان  بەرەو ڕووی تیمی غەنیم بووین و لەئاکام دا بە ڕووی سپی لە لیگی پاڵەوانان وەلا چووین، گۆڵی ئافسایدیان لێداین، پێناڵتی ئێمەیان بە نەدیتراو لە قەلەم دا، بریندارمان هەبوو و ڕووداوگەلیی جۆر بە جۆر  دەستەو یەخەمان بوون بەڵام ئێمە بە سەربەرزیی لێگی پاڵەوانانمان جێهێشت.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ