ئه‌یلوول 18, 2018 15:36 Asia/Tehran
  • 11 هەنگاو بۆ ئەوەی ببیت بەخوینەرێکی چالاک

ئێمە هەموو ڕۆژێک هانەی زۆرمان گوێ لێ دەبێت، کە ناتوانن کتێب بخوێنەوە و هەندێکیان ڕقیان لە خوێندەوەیە. ڕاستە هەموو کەس ئارەزوی خوێندنەوەی نییە، هەرچۆنێک بێت، خوێندنەوە دەتوانێت سترێس نەهێڵێت، وات لێدەکات وشەی نوێ فێر ببیت و مێشکت فراوان بکات، تواناکانی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بکاتەوە.

ئەگەر تۆ کەسێکی دەتەوێت ببیت بە خوێنەرێکی چالاک ، ئەوا هەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:

واز لەو بیرکردنەوانە بێنە کە وادەکەن ڕقت لە خوێندنەوە بیت، کاتێک لە بنەڕاتدا ڕقت لە خوێندەوە بێت ، بەڵام هەر بە خۆت بڵێیت کە ڕقت لێیەتی ئەوا بە هیچ جۆرێک بیرکردەنەوەت ناگۆڕێت.

لە ئاستی خوێندنەوەت تێبگە؛ دەبێت لەوە تێبەگەیت کە ئاستی تۆ بۆ خویندەوە جیاوازە لە کەسانی دیکە، بۆیە نابێت خۆت بەراورد بکەیت بە کەسێکی دیکە.

چێژ لە خویندەوە وەرگرە و وەک کاریک سەیری مەکە. ئەگەر خوێنەوە وەک شتێک ببینیت کە دەبێت لە ڕۆژەکەدا ئەنجامی بدەیت ئەوا هەرگیز ئارەزووی خوێنەوە ناکەیت.بە پێچەوانەوە دەبێت بەوجۆرە بخوێنیتەوە کە جێژی لێ ببینیت و لە کاتەکاندا دەست بکەیت بە خوینەوە کە کارەت نەبێت.

واز لەو هانانە بینە کە وات لێدەکەن دەست بە خوێنەوە نەکەیت. هەرکاتێک ئەو هانانەو نەما ئەوا دەست دەکەیت بە خوێنەوە.

بڕیار بدە چ شوێنێک باشە بۆ خوێندەوە. دەتوانیت شوێنێک هەڵبژێرێت کە خۆت ئارەزوی دەکەیت. لەوانەیە حەز بە ژوورێکی بێدەنگ ، یاخود قاوەخانەیەوک بکەیت بۆ خوێندنەوە.

بزانە کە مێشکت دەبێت لە کوێبێت.ناتوانیت بخوێنیتەوە ئەگەر مێشکت لەلای شتێکی دیکە بێت کاتێک پەڕەی کتێبەکەت دەخوێنیتەوە، بە پێچەوانەوە کاتێک جەوت نەبوو بۆ خوێندنەوە.

کتێبێک هەڵبژێرە کە خۆت ئارەزووی پێدەکەیت.هەوڵ بدە لە کتێبخانە ئەو کتێبانە هەڵبژێرە کە خۆت ئارەزوی پێدەکەیت.

لە کتێبی سادەوە دەست پێبکە.بە هاوسەنگی بخوێنەرە و نە بە قورسی لە چەندین کاتژمێرێکدا کتێبێک تەواو بکەیت ، نە بۆ ماوەیەکی زۆرێش دا ببڕێیت لە خوێندەوە.

کات بۆ خوێندەوە دابنێ ئەگەر کاتەکەش کەم بێت ئەوا بخوێنەوە ئەگەر بۆ ٣٠ خوڵەکیش بێت.

کتێبەکەت با نزیک بێت لێتەوەکاتێک کاتت دەبێت ئەوا دەبینیت کتێبەکەت نزیکەو دەست دەکەیت بە خویندنەوە

.قسە بۆ هاوڕێیەکت بکە.هەبوونی کەسێک کە وات لێبکات بخوێنیتەوە ،شتێکی زۆر گرنگە.