ئه‌یلوول 18, 2018 18:15 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: ئیسرائیل لە فڕۆکەی ڕووسی بۆ خۆشاردنەوە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا کەڵکی وەرگرت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا جەختی کرد؛ فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان لە فڕۆکەی ڕووسی بۆ خۆشاردنەوە کەڵکیان وەرگرت و فڕۆکەی ڕووسیان خستۆتەبەر ئامانجی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە فڕۆکەی بزربووی ئەو وڵاتە لەکاتی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر لازقییەی سوریا لە کاردانەوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا تێکشێندراوە، پێی داگرت، فڕۆکەوانانی زایۆنی لە فڕۆکەی ڕووسی وەک سپەر بۆ خۆشاردنەوە کەڵکیان وەرگرتبوو.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێی داگرت؛ فڕۆکەی «Il-20»ی ڕووسی هاوکات لەگەڵ پەلامارە ئاسمانییەکانی"ئێف-١٦"ی رژیمی زایۆنی بۆسەر لازقییە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی"ئێس-٢٠٠" ی سوریا خراوەتەخوار.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەبەر کردەی نابەرپرسانەی رژیمی زایۆنی، پانزە چەکداری ڕووسی کوژران و مۆسکۆ مافی کاردانەوە لەهەمبەر کردەی دوژمنکارانەی ئیسرائیلی هەیەو کردە دنەدەرانەکانی رژیمی زایۆنی بە کردەگەلی لەئەنقەست و دوژمنکارانە دەزانێ.

سوپای ڕووسیا هەروەها جەختی کرد، رژیمی زایۆنی پێش ئەنجامدانی ئەو پەلامارانە، لەبارەی هەڵمەتی پلان بۆکراوی خۆی، وشداری بە ڕووسیا نەدابوو و تەنیا خولەکێک پێش ئەنجامدانی ئەو پەلامارانە وشداریی ڕاگەیێندرا، کە ئەوەش کاتێکی پێویست نەبوو بۆ گواستنەوەی فڕۆکەی ڕووسی بۆ ناوچەی هێمن.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیلوشین-٢٠(Ilyushin 20 (IL-20ی ئەو وڵاتە بە١٤سەرنشین لە نزیک پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم لەپارێزگای لازقییە لەباکوری ڕۆژاوای سوریا لە سەفحەی ڕادار ونبووە.

 

سەرپەیڤ