ئه‌یلوول 19, 2018 10:52 Asia/Tehran
  • بالەی پاڵەوانەتی جیهان؛ ئێران لە فەنلەندی بردەوە

هەڵبژاردەی بالەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە دواپێشبڕکێی خۆی لە قۆناخی گرووپی ململانێی پاڵەوانەتی جیهان لەهەمبەر فەنلەنددا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە پێنجەمین و دوایین پێشبڕکێی خۆی لە قۆناخی گرووپیی ڕکابەریی پاڵەوانەتی جیهان لەکاتژمێر١٨:٣٠خولەک بەکاتی خۆجێی لەشاری"ڤارنا"ی بولگاریا لەگەڵ تیمی فەنلەند کەوتە ململانێ و توانی بەئەنجامی سێ بە دوو ئەو تیمە بباتەوە.

هەڵبژاردەی بالەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە گرووپی "دی"ی ئەو پێشبڕکێیانە، لەگەڵ تیمەکانی بولگاریا، پۆڵندا، کوبا، فەنلەدن و پۆرتۆریکۆ هاوگرووپ بوو، لە کۆتایی خولی یەکەمدا توانی بە چوارجار بردنەوەو قەبووڵ کردنی تەنیا شکستێک و دەس خستنی یانزە خاڵ بگاتە خولی دووهەم.

قۆناخی دواتری ئەو پێشبڕکێیانە لە هەینی٢١ی سیپتەمبەرەوە دەس پێ دەبێ.

پێشبڕکێکانی بالەی پاڵەوانیی جیهان لە ٩ هەتا ٣٠ی سیپتەمبەر بەمیوانداریی ئیتالیاو بولگاریا بەڕێوە دەچێ.