پاڵەوانەتیی تیمی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران لە سلۆڤاکیا
ئهیلوول 20, 2018 12:39 Asia/Tehran
تیمی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگی جیهان لە وڵاتی سلۆڤاکیا.
تیمی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەس خستنی چوار میداڵیای زێر و دوو برۆنز و بە ١٣٦ خاڵ بۆ دووەم جار بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگی جیهان لە وڵاتی سلۆڤاکیا.
پاش تیمی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران، ڕووسیا بە ١٣١ خاڵ بوو بە دووەم و ئەرمەنستانیش بە ٨٣ خاڵ پلەی سێهەمی بە دەست هێنا.
ساڵی ڕابردوو و لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی فەنلادیش تیمی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەس خستنی ٣ میداڵیای زێڕ، زیوێک و برۆنزێک بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان.
ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیهان لە ساڵی ٢٠١٨؛ ١٧ تا ٢٠ی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە شاری "ترناڤا" ی سلۆڤاکیا بەڕێوە چوو.