تۆپی پێی ئێران هەروا لە پلەی یەکەمی باشترین تیمی ئاسیادایە
تیمی تۆپی پێی ئێران سەرەڕای دابەزینی یەک پلەیی لە ڕیز بەندیی جیهانی دا ، پلەی یەکەمی لە نێو تیمەکانی بەژی ئاسیادا پاراستووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، فێدڕاسیونی نێونەتەوەیی فیفا "ئەمڕۆ پێنجشەممە تازەترین ڕیزبەندیی تیمە نیشتمانیەکانی تۆپی پێی جیهانی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە،تیمی نیشتمانیی ئێران بە هەزارو چوارسەدو حەفتاو چوار خاڵ لە پلەی یەکەمی ئاسیا و سی و سێهەمی جیهان دایە . لەو ڕێز بەندیەدا دوای تیمی نیشتمانیی ئێران ، تیمەکانی ئوستڕاڵیا ، ژاپۆن و کۆریای باشووری بەڕێز بە ئامادە بوون لە پلەکانی 43 ،54 و 55 ڕێزبەندیی جیهانی تیمەکانی دووهەم تا چوارەمی بەژی ئاسیان . لە ڕیز بەندیی باشترین تیمەکانی جیهان ، بەلژیک و فەڕانسا بە شێوەی هاوبەش پلەی یەکەمییان هەیەوبرازیل ،کوروڤاسی ئوروگوئە، بریتانیا ، پوڕوتۆگاڵ سووییسڕا ، ئیسپانیا و دانیمارکیش لە ڕیزەکانی سێهەم تا دەهەم دان . ئیسڵوڤێنی بە 6 پلە دابەزین و وەستان لە ڕیزی 61 خراپترین و بۆسنی و هێرزگوئینیش بە 5 پلە دابەزین و ڕاوەستان لە پلەی 34 باشترین گۆڕینی پلەیان لە ڕیزبەندیی نوێی فیفا بە خۆیان تەرخان داوە .