ئاسن هەڵگری کێشی قورسی کەمئەندامانی ئێرانی، بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی ئاسن هەڵگرتنی ئاسیا و ئوقیانوسیە
ئهیلوول 23, 2018 17:54 Asia/Tehran
سیامەند رەحمان، ئاسن هەڵگری کێشی قورسی کەم ئەندامانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی ئەم دواییەی ئاسن هەڵگرتنی پاڵەوانەتی ئاسیا و ئوقیانوسیە پلەی پاڵەوانەتی بە دەست هێنا و سەرکەوتووترین ئاسنهەڵگری بەشدار لەم پێشبڕکێیانە بوو .
لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و ئوقیانوسیە کە لە ژاپۆن بەڕێوە چوو ،؛ سیامەند رەحمان لە کێشی 107 کیلوگرەم بە هەڵگرتنی قورسایی 280 کیلویی میداڵیای زێڕی بە دەست هێنا .
لە ڕاپرسییەکانیش لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، سیامەند رەحمان وەک باشترین ئاسن هەڵگر لەم پێشبڕکێیانە هەڵبژێردراوە.