لە زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتی جیهاندا ئێران بوو بە سێهەم
ئهیلوول 24, 2018 07:07 Asia/Tehran
نوێنەری کێشی 92 کیلۆی ئێران مەدالیای زۆرانی ئازادی لاوانی جیهانی لە وڵاتی سلۆڤاکی بردەوە .
بەپێی راپۆرتی پێوەندیە گشتیەکانی فراکسیونی زۆران ، رۆژی یەکشەممە لە درێژەی پێشبڕکێکانی پێنج کێشی دوهەمی زۆرانی ئازادی لاوانی جیهان 2018 لە سلۆڤاکی ، عەباس فرووتەن نوێنەری کێشی 92 کیلۆی ئێران لە یاریی کۆتایی لە بەرامبەر ئالیشەر یەرگاڵی لە کازاخستان بە شێوەیەکی بەهێز و بە ئەنجامی یازدە بە سفر سەرکەوت و مەدالیای ئاڵتوونی جیهانی بەدەست هێنا .
دوو زۆرانگری دیکەی ئێرانی ش لەم یاریانەدا مەدالیای زیو و برۆنزیان بەدەست هێنا .
بەم جۆرە پلەی سێهەمی هەڵبژاردەی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لەم دەورەی یاریەکاندا بۆ ئێران مسۆگەر بوو و تیمەکانی روسیا و ئەمریکا بەریز بوون بە یەكەم و دوهەم .