تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 09:04 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەی گاردیەن بژاردەیەک لە بیرەوەرییەکانیی نادیە  موراد براوەی خەڵاتی نوبێلی ٢٠١٨ بە ناوی

نادیە موراد لە ئاگۆستی ٢٠١٤ دوای پەلاماری داعش بۆ سەر ماڵی ئەوان دا دوابە دوای داگیر کرانیی گوندی " کوچو" لە شەنگاڵ لە باکووری عێراق، هاوڕێ خاتوونانی دیکەی ئێزدی و خوشکەکانیی یەخسیر کرا و دایک و شەش برای کوژران.ئەو دەلێت من یەخسیر بووم و گێرانەوەی ئەم چیرۆکە باشترین چەکێکە وا لە دەستم دایە.


موراد لە درێژە دا باسی فڕۆشرانیی خۆی و کچان و ئافرەتانی یەخسیری داعشی کردووە لە بازاری دیل فڕۆشان و دەلێت کە ژمارێک لە ئەندامانی داعش هاوڕێ لەگەڵ کڕیاران چوونەتە شوێنی ڕاگرتنی ئەوان و لەبەر دڵنیا بوون لە ساغ و سەلامەتی و کچبوونیان  ئەوانیان مۆعاینە دەکرد.

فڕۆشرانیی کچان و ئافرەتانی یەخسیری داعش

 ئەو وتوویەتی: کاتێک ئەندامانیی داعش چوونە نێو ژوورەکەیان، جگە لە ئاگادار بوون لە دوخی جەستەیی کچەکان لەوان بە زمانی عەرەبی یان تورکەمانی پرسیاریان دەکرد. ئەندامانی داعش بە هات و هاوار لە کچەکان داوایان دەکرد بێدەنگ وئارام بن، بەڵام هاواری کچەکان زۆرتر دەبوو.

ئەو لە بیرەوەرییەکانی دا دەلێت: داعش بەو ڕادەیەکە ئەندامانی بیری لێدەکەنەوە ، ڕەسەن نییە. من هیچکات وام بیر نەدەکردەوە کە ڕەنگە لەگەڵ ئافرەتانی ڕواندا بابەتێکی وەک یەکمان هەبێت و تەنانەت نەمدەزانی کە وڵاتێک بەم ناوە هەیە، بەڵام ئێستا بە خراپترین ڕەویشتی گونجاو یانی وەکوو قووربانی تاوانکاری جەنگی، لەگەڵ ئەوان دا پێوەندی دامەزراندووە.  زۆر دژوارە کە بلێم هیچکەس تا ١٦ ساڵ پێش لە ڕۆیشتنی داعش بۆ شەنگاڵ، بە هۆی ئەنجام دانی ئەم تاوانکارییە لە جیهان دا ڕاوەدوویان نەنراوە و مووحاکمە نەکراون.

 شاری شەنگاڵ دوای پەڵاماری داعش

نادیە موراد لە ئاکام دا لە چنگ ئەو کەسانەی یەخسیریان کردبوو ، هەڵات و بە شێوەی نایاسایی لە عێراق چووە دەر و لە سەرەتاکانیی ٢٠١٥ پەناهەندەی وڵاتی ئەڵمان بوو و لەهەمان ساڵ دا خەبات بۆ زۆرتر کردنەوەی ئاگاداریی هەمووان لە قاچاخی ئینسانی دەستپێکرد.

بە پێی نووسراوەی نادیە موراد، من لە نۆڤەمبەری ٢٠١٥ یەکساڵ و سێ مانگ دوای ڕۆیشتنی داعش بۆ گوندی کوچو لە شەنگاڵ، بۆ وتاردان لە دانیشتنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبارەی مەسەلەکانی کەمایەتییەکانی جیهان ، ئەڵمانم بەرەو سوئیسرا بەجێهێشت و ئەمە بۆ یەکەم جار بوو  باسی چیرۆکی ژیانی خۆمم بەرامبەر ژمارێکی زۆر لە کۆبوونەوەیەک دا دەکردەوە.

 

ئێمە دەبێ داعش لە فەرماندەرانیی تا شارومەندانێک  کە لە کردەوە دڕندانەکانی ئەوان پشتگرییان کردووە بە تاوان ڕەگەز کوژی و تاوانکاری دژی مرۆڤایەتی  ڕاوەدوو نابا و شەنگاڵمان ئازاد دەکرد . نادیە گوتیشی: چیرۆکی من کە ڕوو ڕاستانە گوتراوە، باشترین چەکی منە دژی ترۆریسم و گەرەکمە لەم بابەتە  تا کاتی موحاکمەی ڕەشەکوژەکان کەڵک وەربگرم. من لە کۆتایی وتاردانی کورتم دا بە ئامادە بووان گوتوومە کە بۆ ئەم کارە ڕانەهاتووم و ئێزدییەکان  خوازیاریی ڕاوەدوونان و موحاکمەی داعشن بە تاوانیی ڕەگەز کوژی .

 من زیاتر لە هەرشتێک گوتوومە دەمەوێت دوایین کچ بم لە جیهان کە وەها چارەنووسیکی هەیە. نادیە موراد یەکێ لە سەد ئافرەتی ئێزدی قوربانی تاوانکاری داعش بوو. داعشێک کە بە هۆی پشتگری و ویستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا  پێکهات  ئەمریکا  لە ڕەگەز کوژی و تاوانکاری ئەوان دا بەشدار بووە. داعشێک کەبە مەبەستی بەدی هێنانی پەرژینێکی ئاسایشی بۆ ڕژێمی زایۆنی و بەرتەسک کردنەوەی بەرەی خۆڕاگری لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە لایەن سی گۆشەی ئەمریکا ، ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی بەدی هاتووە و بە داخەوە ژمارێکی دیکە لە وڵاتانی ناوچە یش بە خولیای جۆر بە جۆر یان بە هۆی فریوخواردن یارمەتیی ئەدەن  بەم گرووپە ترۆریستییە دژە ئیسلامی و دژە مرۆڤانییە .

 

 

سەرپەیڤ