سێیەمین میداڵیای زێڕی تکواندۆکارانی ئێرانی لە ئولەمپیکی 2018
تکواندۆکاری لاوی ئێرانی توانی سێیەمین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزیشیی ئێران لە سێیەمین خولی یارییەکانی ئولەمپیکی 2018 ی لاوان لە یوینس ئایرسی ئارژەنتین بە دەست بێنێ.
محەممەد عەلی خوسرەوی تکواندوکاری کثشی حەفتا وسێ کیلوی ئێران لە یارییەکانی ئولەمپیکی 2018ی لاوان ئەمڕۆ هەینی توانی خەنیمەکانی شکست بدات و سێیەمین نیشانی زێڕینی کاروانی ئێران لە مل بکات . لە بەشی کچانیش کیمیا هممەتی لە کێشی بەعەلاوەی شەست و سێ کیلۆ میدالیای زێوی بەدەست هێنا.
کاروانی وەزرشیی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠١٠ی گوانگژۆ و ٢٠١٤ی ئینچوون ١٢٠ میداڵیای بە دەست هێنابوو؛ لە خولەکانی ڕابردوودا سەرجەم ٣٧ زێری بە دەست هێنابوو ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا ٢ ڕۆژ دەرفەت ماوە تا کۆتایی ئەو خولەی یارییەکان، ٤٠ میداڵیای زێڕی بە دەست هێناوە.
سێهەمین خولی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ لە شەشەم هەتا سێزدەهەمی ئۆکتۆبەر بە ئامادەبوونی ٢ هەزار و ٨٨٠ وەرزشوان لە ٤١ وڵاتی جیهانەوە لە ١٨ لقی وەرزشی بە میواندارێتیی جاکارتای پێتەختی ئەندونیزیا خەریکی بەڕێوە چوونە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ٢٠٩ وەرزشوان و لە ١٣ لقی وەرزشیدا لە سێهەمین خولی یارییە کانی پارائاسیایی ٢٠١٨ی جاکارتا بەشداری کردووە.