تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • شەشەمین میدالیای زێڕ بۆ مەلەوانی کەم ئەندامی ئێرانی لە جاکارتا

مەلەوانی ئێرانی کە بەرلەمە پێنج میدالیای زێڕی بۆ کاروانی وەرزیشیی ئێران بە دەست هێنا بوو ، لە درێژەی سێیەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018 ی جاکارتا شەشەمین میدالیای زێڕیشی بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شاهین ئیزەدیار زێڕینترین ئەندامی  کاروانی  وەرزیشیی کەم ئەندامانی ئێرانی ئەمڕۆ هەینی لەکێشی مەلە دا  ف ماددەی سەد میتری کرالی پشتی کلاسی ئێس دە،  ژوماری میداڵەکانی لە سێیەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018 ی جاکارتا گەیاندە  شەش میداڵیا.

محەممەد حسێن کەریمی مەلەوانی نابینای ئێرانیش میدالیای بورونزی  مادەی  پەنجای کرالی سینەی بە دەست هێنا.

لە پێشبڕکێکانی ڕاکردنی مەیدانیش  عەشرەت  کوردستانی  لە ماددەی هاویشتنی  قورسایی ئافرەتانی کلاسی  F56/57  توانی  میداڵیای زێڕ بە دەست بێنێ و ببێتە  پاڵەوانی ئاسیا.

سێهەمین خولی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ لە شەشەم هەتا سێزدەهەمی ئۆکتۆبەر بە ئامادەبوونی ٢ هەزار و ٨٨٠ وەرزشوان لە ٤١ وڵاتی جیهانەوە لە ١٨ لقی وەرزشی بە میواندارێتیی جاکارتای پێتەختی ئەندونیزیا خەریکی بەڕێوە چوونە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ٢٠٩ وەرزشوان و لە ١٣ لقی وەرزشیدا لە سێهەمین خولی یارییە کانی پارائاسیایی ٢٠١٨ی جاکارتا بەشداری کردووە.