تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێکی کورد رێکوردی ئاسیای شکاند

نوێنەرانی کێشی +۱۰۷ کیلۆگرامی پاراکیس هەڵگریی ئێران، توانییان لە پێشبڕکێیەکانی پارائاسیایی ئەندۆنزیا میدالیای زێر و زیو ببەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی یارییەکانی پارائاسیایی ۲۰۱۸ (تایبەتی کەم ئەندامان) سیامەند رەحمان پاڵەوانی ناوبەدەری کورد توانی ڕیکوردی ئاسیا بشکێنێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.

هاوکات، مەنسوور پووڕمیرازیی، نوێنەری دیکەی ئێران هەر لەو کێشە میدالیای زیوی مسۆگەر کرد و پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

سیامەند ڕەحمان سەرەتا کێشی ۲۷۳ دواتر کێشی ۲۹۳ی بەرزکردەوە و میدالیای زێڕی بردەوە و دواتر بە بەرزکردنەوەی کێشی ۲۹۵ ڕێکوردی ڕکابەرییەکانی ئاسیا و پارا ئاسیای شکاند.