تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 09:08 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی قوتابیانی ئێرانی لەپێشبڕکێکانی بیرکاریدا

قوتابیانی بیلمەتی ێئرانی لەپێشبڕکێکانی بیرکاریی جیهانی ( دەبلیوو ئێم سی ) ئینگلیس توانیان نازناوی پاڵەوانەتیان بەدەست هێنا .

موستەفا نووری بەڕێوەبەری یانەی بیرکاری تاران رۆژی هەینی لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتی : 51 قوتابی بلیمەتی ئێرانی لە قۆناخەکانی حەوتەم تا یازدەهەم و لە نێوان تەمەنی 12 تا 16 ساڵ توانیان سی مەدالیای زێڕ ، 38 مەدالیای زیو و 39 مەدالیای برۆنز ، سێ جامی تاکەکەسی و هەشت مەدالیای ئوورال یان بەدەست هێنا.

ئەمە بیست و سێهەمین خولی پێشبڕکێکانە کە ماڵی بیرکاریی تاران تیایدا بەشداری دەکات و لە دە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 700 مەدالیای بەدەست هێناوە .

سەرپەیڤ