کێبەرکێیەکانی جیهانیی زۆرانبازی ؛ دووهەمین خەڵاتی زۆرانبازی ئازادی ئێران
پەروێز هادی ئازادکاری کێشی 125 کیلوگرانی زۆرانبازی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ڕیزبەندی پێشبڕکێیەکانی جیهانیی لە بودا پێستی هەنگاریا خەڵاتی بوڕونزی دەس خست .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی شەوی دووشەمەی ئیرنا ، پەروێز هادی لە دیداری ڕیزبەندی کێشی 125 کیلوگرامی بە ئاکامی 11 بە سەر 2 خەنیمی ڕووسی خۆی شکست دا و دووهەمین مێداڵیای بوڕونزی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانیەتی جیهان دەس خست . بەرلەوەش حەسەنی یەزدانی خاوەنی مێداڵیای زێڕی ئولەمپیک لە کێشی 86 کیلوگرامدا توانی مێداڵیای بوڕونزی ئەو کێبەرکێیانە دەس بخات . لە کێبەرکێیەکانی چوار کێشی دووهەمیش عێزەتۆڵڵا ئەکبەری و عەلیڕەزا کەریمی لە کێبەرکێیەکانی ڕیزبەندی کێشی 79 و 92 کیلوگرام بۆ بە دەس هێنانی مێداڵیای بوڕونز ئەمڕۆ دووشەمە دەچنە بەردەم خەنیمەکانی خۆیان و کێبەرکێی دەکەن . ڕکەبەرایەتیەکانی زۆرانبازی ئازاد و فەرەنگی پاڵەوانیەتی ساڵی 2018ی جیهان لە ڕۆژی 20 ئوکتوبر تا 28 ئوکتوبر لە بودا پێستی هەنگاریا خەریکە بەڕێوە دەچێ .