تشرینی دووه‌م 07, 2018 22:57 Asia/Tehran
  • لە ماتەمینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع)

چەندەها سەدە تێپەڕیوە ،پیاوێکی مەزن و ئیلاهی هەنگاوی نایە سەرزەوینی ئێران کەلە ئەلو بەیتی پاکی پێغەمبەری ئیسلام(ص) و لە عەبدەکانی شایستەی خوداوەند بوو و بە هاتنیی، دەریاییەک لە بەزەیی و دڵۆڤانیی لەگەڵ خۆی دا هێنا. هەر لەو ساڵانەوە تا بەئێستا خەڵکی ئێران شانازی دەکەن کە میوانداریی وەها کەسایەتییەکی مەزن بوون و هەر ڕۆژ لە سەرچاوەی فەیز و ڕەحمەتی ئەو حەزرەتە، سوود وەردەگرن.

 ئێستا لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو ئیمامە مەزنە، حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) داین. لە وەها ڕۆژێک  دڵەکانیی هەموو ئەویندارانی حەق و حەقیقەت نووقمی خەم و پەژارەیە.ئەمڕۆ مەشهەد،میوانداریی زیارەتکارانێکە لە هەر شوینێکی ئێران و تەنانەت جیهان. ئێستا دەنگیی هەزاران زیارەتکاری ئەویندار لە بارەگای پاکیی ئەو حەزرەتە بەر گوێ دەکەوێت کە سڵاو و دروود دەنێرن بۆ بەڕێزی. سلاو لە تۆ ئەی عەلی بن مووسەلڕەزا/ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام ڕەزا (ع) لە هەمووتان سەرەخۆشیدەکەین.

دوای شەهادەتی ئیمام کازم (ع) ، کوری بەڕێزی واتە ئیمام ڕەزا(ع)، ئیمامەت و بانگێشتنی خۆی ئاشکرا کرد و بێ هیچ ترسێک ڕێبەرایەتی ئۆمەتی دەکرد. کەشی سیاسی لە سەردەمی هارون، خەلیفەی عەبباسی لە دوخی سەرکووتکردنی تووند دا بوو ،بە لەونێک کە هەندێک لە نزیکترین یارانی ئیمام  بە هۆی پێداگری بەڕێزی لە سەر بەڕێوە چوونی فەرمانەکانی ئیلاهی لەوە دەترسان گیانی بەڕێزی بکەوێتە مەترسیی.

مامون کوری هارون ئەلڕەشید بارودۆخەکەی لە بەغدا کە ناوەندی حکوومەتی عەبباسی بوو بە تووندی لەرزۆک بوو ، چوونکا لاگرانی حکوومەتی عەبباسی پێان خۆش بوو ئەمینی برای ببێتە خەلیفە. ئەوکە پیاوێکی زیرەک بوو کاتێک دیتی بارو دۆخیی کەوتۆتە بەر مەترسیی هەر بۆیە ئیمام ڕەزای وەکوو وەلیعەهدی خۆی ناساند  چونکا هیوا دار بوو بەم کارەی پێش بگرێت بە شۆرشی عەلەوییەکان و ئێرانییەکانیش ڕازی بکات بە قەبووڵکردنی خەلیفە بوونی.

مامون لە ساڵی ٢٠١ مانگی فەرمانی دا ئیمام ڕەزا (ع) لە مەدینە ببەنە مەرو. ئیمام ڕەزا لە درێژەی سەفەرەکی لە هەر شوینێک دا میوان دەبوو خێرو بەرەکەت ئەو ناوچەیەی دادەگرت. لە هەموو شوێنێک دا خەڵکێکی زۆر هاوڕێ لەگەڵ زانایانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە دەچوون بۆ پێشوازی ئیمام. ئیمام ڕەزا(ع) بە هۆی گوشاری مامون وەلیعەهدەی قەبوول کرد بەڵام  بە چەند شەرت و مەرج لە وینەی مەرجەکانی ئەمە بوو خۆی لە کاروباری حکوومەت وەرنەدات، چوونکا بەڕای بەڕێزی مامون بە ناحەق لە سەرووی حکوومەت دابوو.

مامون دوای ئەمەی لە تاکتیکی خوی دا نووشوستی هێنا، یانێ نەیتوانی لە وەلیعەهدی ئیمام ڕەزا و نزیک کردنەوەی بە ڕواڵەتی خۆی بەو ئیمامە سوودێک ببات ڕەویشتی خوێ گۆڕی  وبە پیلانێکی بێشەرمانە  ئیمام ڕەزا(ع)ـی دەرمانداو و شەهید کرد . بەم چەشنە ئەو حەزرەتە لەتەمەنی ٥٥ ساڵان ، لە کۆتایی  مانگی سەفەری ساڵی ٢٠٣ مانگی شەهید بوون و لە شاری مەشهەد دا ئەسپاردە کران.

 

سەرپەیڤ