تشرینی دووه‌م 12, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • وەرزشکارانی ئێرانی و پلەی پاڵەوانیی لە ماڕاسۆنی مەزنی بەیرووت

وەرزشکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێی گۆڕەپان و مەیدانی ماراسۆنی بەیرووت(پایتەختی لوبنان) پلەی پاڵەوانیی بەشی گەورەساڵان و بەشی تازەلاوانیان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەعفەری مورادی" نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێکانداو لەبەشی نیوەی ماراتۆن (٢١کیلۆمیتر)ی ڕیزی تەمەنیی گەورەساڵان زووتر لە خەنیمەکانی گەیشتە هێڵی کۆتایی و بۆ دووهەم ساڵی بەردەوام بوو بە پاڵەوان.

"حەیدەر عەلەوی" وەرزشکارێکی تازە لاوی ئێرانی بە شکاندنی ڕێکۆرد لە بەشی ماڕاتۆن (زیاتر لە٢١کیلۆمیتر) بۆ دووهەم ساڵی بەدوای یەکدا بوو بەپاڵەوان.

پێشبڕکێکانی ماڕاسۆنی بەیرووت خاوەن پلەی گۆڵدێن لەیبڵەو لە پێشبڕکێ بەناوبانگەکانی جیهانی دێتەئەژمار.

زیاتر لە چل وهەشت هەزار بەشداربوو لە زیاتر لە١١٠وڵاتی جیهانەوە ڕۆژی یەکشەممە لە لق و ریزە تەمەنییە جیاجیاکان لە بەیرووت کەوتنە ململانێ .