تشرینی دووه‌م 15, 2018 09:55 Asia/Tehran
  • مەهاباد ، بەڕێوەچوونی جڤینی ناوچەیی لێکدانەوەی ژیان و بەرهەمەکانی هەژار

رۆژی چوارشەممە 23 ی خەزەڵوەر ، دوهەمین جڤینی ناوچەیی لە شاری مەهاباد بە هەوڵی ئەنجومەخنی ئەدەبی بەمەبەستی لێکدانەوەی بەرهەماکان و کەسایەتی رۆشنبیریی ، سیاسیی عەبدوڕەحمانی شەرەفکەندی ( هەخژار ) بە ئامادەبوونی بەرفراوانی شاعیران ، نوسەران ، ئەدیبان و هۆگران لە هۆڵی وەحدەتی شارەکە بەڕێوەچوو .

کرانەوەی ئەم کۆبوونەوە بە وتارخوێندنەوە و بەخێرهاتن کردنی " قادر مرادی " ، بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەهاباد  دەستپێبوو . لە پاشان سالار پورمەند دەبیری کارگێڕیی جڤینەکە ، پەیامی ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەهابادی خوێندەوە و وێڕای کورتە ئاماژەیەک بە چالاکی و ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە ، گوتی : هەر لە ئێستاوە مزگێنی بەڕێوەچوونی سێهەمین جڤین و ئەمجار بە تەوەری یەکێک لە ناوداران رادەگەیەنم .

لە یەکەم رۆژی ئەم کۆبوونەوەدا ، فەرمانداری مەهاباد ، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا ، نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، و ئیمام جومعەی شاری مەهاباد وتاریان خوێندەوە .

هەروەها چەندین وتار لە بارەی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار خوێندرایەوە .

مامۆستای دەنگخۆش " عەزیز شاڕوخ " یش  پیرەهەڵۆی هەژاری بە ئاواز خوێندەوە .

لە درێژەی بەڕرنامەکەدا " یوونس رەزایی " شاعیری نوێخواز ، وێڕای ئاماژە بە هۆنراوەکانی مامۆستا هەژار گوتی : کەسیایەتی هەژار توانیویەتی بەرهەمێکی نۆستالژیک بە ناوی " بەرەو موکریان " بخووڵقێنێ .

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە جۆرەکانی نۆستالۆژی ، نۆستالۆژیای سیایسی و کۆمەڵایەتی هەژاری جورێک گەڕانەوە بۆ پێشیننیەک زانی کە لەسەر بنەمای بەر هەمەکانی ڕۆنراوە .

ئاهەنگی رۆژی یەکەم بە روونوێنی لە پوولی (تەمر)هەژار  دیزاینی " مێهردادی رامیدی نیا " کۆتایی هات و رۆژی دوهەمی ئەم جڤینە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆ بەڕێوە دەچێ .