تشرینی دووه‌م 15, 2018 11:51 Asia/Tehran
  • کۆتایی هەوڵی زۆرەوانانی فەڕەنگیی ئێران  بە چوار مەدالیای برۆنز

تیمی زۆرانی فەڕەنگیی لاوانی ئێران لە رکابەریەکانی پاڵەوانەتیی ژ23 ساڵی جیهان لە وڵاتی رۆمانی بە وەدەسهێنانی 4 مەدالیای برۆنز کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی ژیر 23 ساڵی جیهان رۆژانی 21 تا 23 ی خەزەڵوەر لەشای بووخارێستی وڵاتی رومانیا بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی دا تیمی ئێران لە لایەن  مەهدی موحسین نژاد ، مەهدی ئیبراهیمی ، عەلی ئەکبەڕ حەیدەری  و عەلی ئەکبەڕ یووسفی لە کێشەکانی 60 ، 82 ، 97 و 130 کیلۆدا بووە خاوەنی مەدالی برۆنز .

لە ریزبەندیی تیمیشدا  تیمی ئێران بە 70 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە و تیمەکانی گورجستان ، روسیا و تورکیا بە ریز بە 126 ، 101 و 87 خاڵ یەکەم تا سێهەمن .