هەولێر تا دێ مێژووی کۆنتر دەبێ؛ شوێنەوارێکی مێژوویی پێنج ھەزار ساڵە لە سنووری ھەولێر دۆزرایەوە
نوێتریین شوێنەواری مێژوویی لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەلایەن تیمێکی زانکۆی میلانۆی ئیتاڵییەوە دۆزراوەتەوە.
شوێنەوارەکە دەکەوێتە گردی ھێلەوەی سنووری شەمامک کە بەوتەی شوێنەوارناسان مێژووی دروست کردنی بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەرێتەوە و ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەریش چۆڵ کراوە.
لە گردی ھێلەوە چەند کەل و پەلێکی مێژوویی دۆزراونەتەوە کە بریتین لە قاپی بەردین و کەلوپەلی جوانکاری و بەردی ئۆبسید.
گۆران محەمەد بەرپرسی بەشی پشکنین لە بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر دەڵێت: سەرجەم ئەو کەل و پەلانەی دەدۆزرێنەوە لە بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر دەمێننەوە و تیمە بیانییەکان تەنھا کاری کنە و پشکنین دەکەن.
لە سنووری بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر ١٠ زانکۆی بیانی مۆڵەتی کارکردنیان بۆ کنە و پشکنین و رووپێوی شوێنەواری وەرگرتووە و تا ئێستاش نزیکەی ھەزار شوێنی شوێنەواری دۆزراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، ھەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە ١٠ ھەزار ناوچەی شوێنەوارییە و لە سەرەتای تەمموزی ئەمساڵیشەوە و بە پێی ڕێکەوتن لەگەڵ شوێنەواری ھەرێم ٢٨ تیمی پسپۆڕی شوێنەواری کنە و پشکنین بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان دەکەن.