تشرینی دووه‌م 16, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • کامێرای زیرەکیش بەم زوانە دێتە بازاڕەوە

کۆمپانیایێکی چینی دروست کردنی کامێرایێکی ڕاگه‌یاند که‌ تایبه‌تمه‌ندیی زیره‌کی هه‌یه‌.

پێگه‌ی "بیتا پێکسڵ" بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ کۆمپانیای "یۆنگنیۆ"ی چینی، کامێرا پێشکه‌وتوووه‌که‌ی دروست کردوووه‌ که‌ ناوی "وای ئان- 450"و توانای وێنه‌گرتنی 16 میگاپێکسڵه‌.

پێگه‌که‌ بڵاویشی کرده‌وه‌ که‌ کامێراکه‌ به ‌سیسته‌می "ئه‌ندرۆید- 7.1" کار ده‌کات ‌و ڕامه‌که‌ی 3 گێگابایته ‌و میمۆرییه‌که‌شی 32 گێگابایته ‌و توانای زیادکردنی هه‌یه‌.

کامێراکه‌ له ‌تۆمارکردنی ڤیدیۆ توانایێکی به‌رزی هه‌یه ‌و عه‌ده‌سه‌یێکیشی هه‌یه‌ بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی که‌ توانای وێنه‌گرتنه‌که‌ی 8 میگاپێکسڵه‌.

هه‌روه‌ها مۆبایله‌که‌ شاشه‌یێکی هه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ستلێدان کار ده‌کات‌ و قه‌رابه‌که‌شی 5 بۆسه‌ و ده‌توانرێت مایکرۆفۆن و فلاشی لێ ببه‌سرێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بوونی باتریێکی به‌هێز.