تشرینی دووه‌م 16, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • تیمی تیروکەوانی هێزە چەکدارەکان بوو بە پاڵەوانی ئەرتەشەکانی جیهان

تیمی تیروکەوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانەی یەکەم خولی پێشبڕکێی تیروکەوانی ئەرتەشەکانی جیهان(سیزم) بەوەدەستهێنانی سێ میدالیای زێڕ زیوێک و سێ بڕۆنز بوو بە پاڵەوان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پاش وەرزشکارانی تیروکەوانی ئێران، تیمەکانی ڕووسیاو چین پلەی دووهەم و سێهەمیان بەدەست هێنا.

تیمی ئێران بەئامادەبوونی پانزە وەرزشکاری ژن و پیاو لە دوو بەشی کامپۆندو ڕیکرۆ توانی حەوت میدالیای ڕەنگاڵەیی داگری سێ میدالیای زێڕ، زیوێک و سێ بڕۆنز بەدەست بێنێ و لەکۆی تیمیی بوو بە پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێیانە.

وەرزشکارانی ئێرانی لە بەشی کامپۆندی تیمیی پیاوان میدالیای زێڕیان وەرگرت . ڕووسیا و سریلانکا بەڕیز لە پلەی دووهەم و سێهەمدا ڕاوەستان. لە بەشی کامپۆندی تیمیی خانمان، وەرزشکارانی ئێرانی میدالیای زێڕ وبڕۆنزیان لەمل کردو میدالیای زیویش گەیشتە دەست تیمی ڕووسیا.

لە کامپۆندی تاکەکەسیی پیاوان، میدالیای زێڕ و زیو درا بە نوێنەرانی ئێران ومیدالیای بڕۆنزیش درا بەنوێنەی ڕووسیا.

هەروەها لە کامپۆندی تاکەکەسیی خانمان، وەرزشکارانی ڕووسی لە پلەی یەکەم ودووهەمدا ڕاوەستان و نوێنەری ئێران میدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنا.

ئەو پێشبڕکێیانە وەک یەکەم خول بەبەشداریی حەوت تیم لە وڵاتانی ڕووسیا، چین، کۆریای باکور، ئۆکراین، سریلانکا، برێزیل، تیمی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران بەڕێوە چوو.