تشرینی دووه‌م 16, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی پۆمسەی پاڵەوانیی جیهان: تیمی پۆمسەی سێ کەسیی ئافرەتان بوو بە پاڵەوانی جیهان

تیمی پۆمسەی سێ کەسیی ژنانی وڵاتەکەمان بە داڕشتی "ئاتوسا فەرەهمەند، سەیزادە مەعسومە حوسێنی و سۆنا ڕەزاقی" جوانترین میدالیاکانی جیهانیان بەدەست هێناو لەسەر سەکۆی پاڵەوانی ڕاوەستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، یازدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی جیهانیی پۆمسە لە ڕۆژی ڕابردوو(پێنج شەممە-٢٤ی خەزەڵوەر) ـەوە بەئامادەبوونی١٢٧٤ وەرزشکاری ئەو لقە، لە پەنجاو چوار وڵات لە یاریگەی"تیان مو"ی چینی تایپە دەس پێ کراو بۆ ماوەی چوار رۆژ درێژەی دەبێ.

لە کۆتایی پێشبڕکێی تیمیی ریزی تەمەنیی٣١هەتا٤٠ساڵانی گرووپی ژنان، تیمی پۆمسەی سێ کەسیی ئێران بە داڕشتی "ئاتوسا فەرەهمەند، سەیزادە مەعسومە حوسێنی و سۆنا ڕەزاقی" لەسەر سەکۆی پاڵەوانی ڕاوەستا، کۆریای باشوور پلەی دووهەمی بەخۆتەرخان داو تیمەکانی فەڕانسەو فەنلەند بەهاوبەش، پلەی سێهەمیان بەدەست هێنا.

"فاتمە ئەسەدپور" ئەرکی سەرڕاهێنەریی تیمی ژنانی لەئەستۆیەو "مەهسا مەردانی" یش ڕاهێنەری تیمەکەیە.