تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:47 Asia/Tehran
  • جێگری پاڵەوانەتی تیمی پاورلیفتینگی کۆێرانی ئێران لە پیشبڕکیکانی جیهانی

تیمی پاورلیفتینگی کۆێرانی ئێران لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی جیهان لە میسر ، بەبەدەس هێنانی پێنج میداڵیای زێر ودوو بڕونز لەسەر سەکۆی پاڵەوانەتی ڕاوەستا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، لە سێزدەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی پاورلفتینگی نابینایانی پاڵەوانەتی جیهان لە میسر ، تینی ئۆکراین بە پێنج میداڵیای زێڕ وزێوێک لەسەر سەکۆی یەکەم وتیمی ئێران بە پێنج میداڵیای زێڕ ودوو بڕونز لە سەر سەکوی دوهەم ڕاوەستان. سێزدەهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی پاورلفتینگی نابینایانی پاڵەوانەتی جیهان کە لە پازدەی نوامبەرلە میسر دەسپێکرابوو ، ئەمڕۆ شەممە کۆتایی پێ هات. پاورلفتینگ ، وەرزشێکە کە شێوەی لە وەرزشی کێش هەڵگرتنە. لەهەر پێشبڕکییەکی پاورلفتینگ " کێش هەڵگر" لەسەر یەک سەکۆ ڕادەوەستێت وهەوڵ ئەدات قورسترین قورسایی بەرزبکاتەوە. باڵاترین توانایی تاک لە بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزی داکێشانی زەوی پاورلفتینگ یا کێش هەڵگرتنی قودرەتی دەبێژن.

سەرپەیڤ