نووسه‌ر و وه‌رگێڕى کورد حه‌کیم کاکه‌وه‌یس کۆچى دواییکرد
تشرینی دووه‌م 19, 2018 08:29 Asia/Tehran
حه‌کیم کاکه‌وه‌یس (1949 - 2018) نووسه‌ر و وه‌رگێڕى کورد، دوێنێ یەکشەممە له شارى به‌غدا،دواى ته‌مه‌نێک له خزمه‌تکردنى کتێبخانه و رۆشنبیرى کوردیى کۆچى دواییکرد
حه‌کیم کاکه‌وه‌یس له بوارى وه‌رگێڕاندا، توانییویه‌تى شاره‌زایانه به‌شێکى به‌رچاوى به‌رهه‌مه‌کانى نووسه‌ر و بیرمه‌ندى کورد، مه‌سعوود محه‌ممه‌د، له عه‌ره‌بییه‌وه بکاته کوردیى.
هه‌روه‌ها له بوارى ئه‌ده‌بیشدا توانیویه‌تى چه‌ندین رۆمان و شاکارى ئه‌ده‌بى گه‌لانى جیهان بکاته کوردیى.
له رووى سیاسیشه‌وه، حه‌کیم کاکه‌وه‌یس هه‌میشه یه‌کێک بووه له داواکارانى هێنانه‌دى ئاشتى و ته‌بایى و پێکه‌وه ژیانى پێکهاته‌کانى که‌رکووک.