تشرینی دووه‌م 19, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیهان ، ئێران بە یەک زێڕ و 4 برۆنز بوو بە سێهەم

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، نازناوی سێهەمی پێشبڕکێکانی جیهانی مسۆگەر کرد .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی ئێران بە یەک مەدالیای زێڕی کامران قاسمپور لە کێشی 86 کیلۆدا و چوار مەدالیای برۆنزی نەوید زەنگەنە ، حەسەن شەهبازی ، عەلی شەعبانی و ئەمین تاهیری لە کێشەکانی 74 ، 92 ، 97 و 125 و وەدەسهێنانی 105 خاڵ بوو بە سێهەمی ئەم پێشبڕێکیانە .

تیمەکانی رروسیا بە 181 خاڵ و گورجستان بە 108 خاڵ بەڕیز لە پلەی یەکەم و دوهەمدان .

پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیهان رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە لە شاری بۆخارێستی رۆمانی بەڕێوەچوو .