تشرینی دووه‌م 19, 2018 15:54 Asia/Tehran
  • لە پێشبڕکێکانی وڵاتدا، زۆرانبازی خوراسانی باکوری میدالیای زێڕی وەرگرت

"ئەمیری موحەممەدی" توانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی وڵات لە گرووپی ئەلفی زۆراندا، میدالیای زێڕی پێشبڕکێکان بەخۆ تەرخان بدات.

سەرۆکی لێژنەی زۆرانی خوراسانی باکوری لەوبارەوە بەپەیامنێری مێهری وت: "ئەمیر حوسێن مەحەممەدی" لە کێشی ٩٧-کیلۆگرام توانی لە گرووپی ئەلف پلەی یەکەم بەدەست بێنێ.

"عیسا پورنادری" وتی: لە گرووپی ئەلف ئەو پارێزگایانە دەگرێتەخۆ کە بانگەشەی پاڵەوانی دەکەن و لە وڵاتدا ناوبانگیان هەیە و ناسراون.

بەقسەی ناوبراو، خوراسانی باکوری لەگەڵ نۆ خەنیم و وەرزشکار لەو پێشبڕکێیانەدا کەوتە ململانێ و نوێنەرانی پارێزگاکانی کرماشان، تاران، مازەندەران و ئەلبورز لە گرووپی ئەلف دا گونجێندراون.

سەرۆکی لێژنەی زۆرانی خوراسانی باکور پێی داگرت: ئەمیر موحەممەدی توانی بە بەدەست هێنانی میدالیای زێڕ، ئیزنی ئامادەبوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی جامی تەختی بەدەست بێنێ.