تشرینی دووه‌م 19, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • بە دوپینگ کردنی زۆران بازی ڕوسی ، قیاسی بوو بە پاڵەوانی تازەلاوانی جیهان

بە ئاشکرا بوونی دوپینگی زۆران بازی ڕوسی ، محەممەد ڕەزا قیاسی میداڵیای زێڕی کێشی هەشتا کیلوی زۆرانی ئازادی تازە لاوانی جیهانی ٢٠١٨ی بەدەس هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، یەکیەتی جیهانی زۆران لە نامەیەکدا بۆ فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران ڕایگەیاندبە سەرنجدان بە ئاشکرا بوونی تاقیکاری دوپینگی دێمیتری ئالکانوفی ڕوسی لە پێشبڕکیکانی جیهانی تازە لاوانی جیهانی ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی کورواسی ، میداڵیای زێڕی ئەم کێشە دەگاتە محەممەد ڕەزا قیاسی کە لە یاری فیناڵ بەم زۆران بازەی دۆڕاندبوو. یەکیەتی جیهانی زۆران داوای کردووە کە میداڵیای زیوی قیاسی بنیردرێت بۆ ئەم یەکیەتیە ودوای وەرگرتنی میداڵیای زێڕ، ئەوە دەنێرن بۆ قیاسی. بەم چەشنە تیمی ئێران لە پێشبڕکیکانی جیهانی بووبە خاوەنی چوار میداڵیای زێڕ وسێی بڕونزو١٥٧ ئیمتیاز. بە سەرنج دان بە بەتاڵ کردنەوەی ئیمتیاز وخاڵەکانی زۆران بازی ڕوسی، پلەی سێهەمی ئەم تیمە لەم پێشبڕکییانەیش لەکیس چوو وپلەی سێهەم گەیشتە تیمی ئازەربایجان .