پێنج بنه‌مای گرینگ بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی شه‌کره(دیابت)
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاشکرای ده‌کات، پێنج بنه‌مای نه‌گۆڕ هه‌یه که واده‌کات، مه‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی شه‌کره بۆ ڕێژه‌ی 80% که‌مببێته‌وه، ده‌شڵێ، ئه‌وه تاقیکراوه‌ته‌وه‌و سه‌لمێندراوه.
توێژینه‌وه‌که ئه‌و پێنج بنه‌مایه به نه‌گۆڕ بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره ناوده‌بات، بنه‌ماکانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
یه‌که‌م: هاوسه‌نگی له خواردنداتوێژینه‌وه‌که جه‌ختده‌کاته‌وه له‌وه‌ی، زۆرکات خۆراک هۆکاری توشبوونه به نه‌خۆشی شه‌کره، به‌تایبه‌ت ڕه‌چاونه‌کردنی کالۆری نێو خواردنه‌کان، یاخود به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنی ئاماده‌کراو.
پزیشکان ڕێنمایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ژه‌مه میوه‌کان پاڵنه‌رێکی باشن بۆ ڕێکخستنی سیستمی خۆراکیی مرۆڤ.
دووه‌م: پاراستنی کێشی ته‌ندروستپزیشکه‌کان هه‌ر زیادبوونێکی کێش به نه‌رێنی بۆ شه‌کره ده‌بینن، به‌شێوه‌یه‌ک که کاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌کاته سه‌ر ئاستی شه‌کر له له‌ش‌و کۆلیسترۆڵی نێو خوێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌رده‌وام چاودێری کێشی له‌شت بکه‌یت‌و نه‌هێڵیت زیاد بکات.
سێیه‌م: ئه‌نجامدانی وه‌رزشبێ گومان وه‌رزش پێگه‌یه‌کی گرنگی له بنه‌ماکانی خۆپاراستن له توشبون به نه‌خۆشی شه‌کره هه‌یه، هه‌ربۆیه پزیشکه‌کان ڕێنمایمان ده‌که‌ن که هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی 150 ده‌قیقه وه‌رزش بکه‌ین، یاخود 75 ده‌قیقه وه‌رزشی قورس.
چواره‌م: وازهێنان له‌جگه‌ره کێشانله‌توێژینه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌کراوه، که‌سانی جگه‌ره کێش مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 بۆ له‌سه‌دا 40 له‌سه‌ره.
هاوکات جگه‌ره هۆکارێکه بۆ کارکردنی نارێکی خانه‌کان‌و له‌ناونه‌چوونی خانه مردوه‌کان به‌ته‌واوی، بۆیه ڕێنمایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی له جگه‌ره کێشان دوربکه‌وێنه‌وه.
پێنجه‌م و کۆتایی: ئه‌نجامدانی پشکنینه پزیشکییه‌کانپزیشکه‌کان جه‌ختده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک له ئاستی شه‌کره یاخود کێشه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به شه‌کره‌وه ببیندرێت، پێویسته ماوه ماوه پشکنینی پزیشکی ئه‌نجامبدرێت.