تشرینی دووه‌م 20, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • رەشترین ساڵی مێژووی مرۆڤایەتی

کارەساتە مرۆییەکان، وەک نەخۆشی تاعون‌ و شەڕ و کۆمەڵکوژی ساڵانە لە مێژووی مرۆڤایەتی روویداوە، بەڵام ساڵ هەبووە ئەو کارەساتانە زۆر گەورە بوون‌ و زیانی زۆریان بە مرۆڤایەتی گەیاندووە.

مامۆستایەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی، توێژینەوەیەکی ئەنجامداوەو لەتوێژینەوەکەدا رەشترین ساڵی مێژووی مرۆڤایەتی دیاریکردووە، کە ساڵی 536 زاینی بووە.

بەپێی توێژینەوەکە لەو ساڵەدا، ئەوروبا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئاسیا لەژێر سێبەرێکی رەش ژیاون، ئەوەش بەهۆی تەمێکەوە.هەر بەپێی توێژینەوەکە لەو ساڵدا، لەچینیش ناوچەیەکی زۆری بەستەلەکی دروست بووەو بەو هۆیەوە بەروبومە کوشتوکاڵییەکان لەناو چوون.

هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لەو ساڵەدا نائومێدییەکی زۆر بەسەر مرۆڤدا هاتووەو ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش بەهۆی ئەو دۆخەوە مردوون.