تشرینی دووه‌م 20, 2018 14:59 Asia/Tehran
  • بەردەوانی ئێرانی بوو بە خێراترین پیاوی جیهان لە ساڵی ٢٠١٨

"ڕەزا عەلیپوور" بەردەوامی لاوی ئێرانی بە پێی دوایین ڕەنکینگ (ڕیزبەندی) فدراسیۆنی جیهانی بەردەوامی وەکوو خێراترین پیاوی جیهان لە ساڵی ٢٠١٨ پێناسە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڕەزا عەلیپوور" پاڵەوانی بەردەوامیی ئێران کە بە "یوزپڵنگی ئاسیا" بەناوبانگە بانتر لە " باسا مواوا" لە فەرەنساوە و "دیمیتری تیمۆفیف" لە ڕووسیاوە وەکوو بانترین وەزرشوانی لقی "خێرایی" جیهان لە ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژێردرا.

عەلیپوور خاوەنی ڕیکۆردی جیهانیی بەردەوامیی خێرا بە تۆمار کردنی کاتی پێنج چرکە و ٤٨ لە سەدی چرکەیە.

بەردەوانی لاوی ئێرانی ساڵی ٢٠١٣ لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی جیهانی چین بە تۆمار کردنی ڕیکۆردی ٦ چرکە و ٢٤ لە سەدی چرکە میداڵیای زێری جیهانی لە لقی خێرایی بە دەست هێنا و فدراسیۆنی جیهانی بەردەوانی لەبەر خێرایی بانی ئەو وەرزشوانە ئێرانییە نازناوی "یوزپڵەنگی ئاسیا"ی پێ بەخشیوە.