پێشبڕکێی جیهانیی زۆرانبازی جامی رۆژی جیهانیی منداڵان لە ئێران بەڕێوە دەچێ
تشرینی دووهم 20, 2018 16:25 Asia/Tehran
بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانبازی ئازادو فەرەنگیی جامی رۆژی جیهانیی منداڵان لەتاران بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری مێهر، بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانی ئازاد و فەرەنگیی تازەپێگەیشتووانی جامی رۆژی جیهانیی منداڵ ٢١ و ٢٢ی نۆڤمبەر لە خانەی زۆرانی وەرزشگەی ئازادیی تاران بەڕێوە دەچێ.
ئەو پێشبڕکێیانە بەئامادەبوونی وڵاتانی ئازەربایجان، گورجستان و ئەرمەنستان، سێ تیمی زۆرانی ئازاد و سێ تیمی زۆرانی فەرەنگی لە ئێران، بەڕێوە دەچێ.
"چارلز ڤیلێت" داوەری ئۆلەمپیکیی وڵاتی ئەفریقای باشوریش وەک نوێنەری یەکێتی جیهانی چاودێری بەسەر ئەو خولەی پێشبڕکێکان دەکا.