تشرینی دووه‌م 25, 2018 09:56 Asia/Tehran
  • رادیۆ کوردی تاران؛ میدیایەک بە پتر لە حەفتا ساڵ تەمەن

ڕادیۆ کوردی تاران لە ڕیزی یەکەم میدیاکانە کە ٧٢ ساڵ پێشینەی چالاکی هەیە لە گۆڕەپانی میدیایی دا .سەرەڕای ئەمەی کە لە سەدەی بیست و یەک دا سەرنجێکی زۆرتر دراوە بە میدیا کوردییەکان بەڵام ،ڕادیۆ کوردی تاران بە هۆی پێشینە و مێژووی ، دەکرێ وەک کۆنترین میدیای کوردی ناوی لێببەین.

چوارەمی سەرماوەزی ١٣٢٥ هەتاوی ڕادیۆ کوردی تاران دامەزرا و هەر لەو کاتەوە لە نێوان کوردەکانی ناوچە بە ناوی "ڕادیۆ کوردی تاران" ناوبانگی دەرکرد. لەم خولە دا ڕادیۆ سەرەتا خوێ ناساند بە بیسەرانیی نێوخۆیی و کوردەکانی وڵاتانی دراوسێی و بەرە بەرە کاژێری بڵاوبوونەوەی  زۆرتر بوو. بۆ ١٤ ساڵ لەتاران دا چالاکی کرد و پاشان ڕاگوێزرا بۆ کرماشان.

چالاکی ڕادیۆ کوردی پێش لە شۆرش لە  کاتی ڕاگوێزرانی بۆ کرماشان لە ساڵی ١٣٤١ بەشێوەی بەرچاو پەرەی سەند و لاگری زۆری هەبوو و بە هۆی هێزمەند کردنیی ئامراز وئامێرەکانی ڕادیۆ کوردی لە کرماشان و قەسری شیرین ئەم ڕادیۆیە بۆ کوردەکانی عێراق و تورکیا و سوریا وەکوو میدیایەکی بەناوبانگی کوردی لێهات.

لە تایبەت مەندییەکانیی ڕادیۆ کوردی کرماشان بڵاوکردنەوەی چیرۆکە ڕادیۆییەکان بە زمانی کوردی بوو زۆربەی ئەم چیرۆکانە بەکەڵک وەرگرتن لە مێژوو و کەڵتوری کۆنی کوردی بەرهەم دەهاتن (چیرۆکی حەمەشوان) کە پێشوازی زۆری لێکرا، بڵاوکردنەوەی گۆرانی کوردی و بەرهەمهێنانی بەرنامەکانی فۆڵکڵۆریک لە کۆتایی ساڵی ١٣٤١ دەستپێکرا و سترانبێژی بەناوبانگی وەک مامۆستا حەسەن زیرەک هاوڕێ لەگەڵ گرووپی ئۆرکێستری ڕادیۆ کوردی جێگەیەکی تایبەتییان لە نێو دڵی بیسەران دا هەبوو  وتاسەرەتاکانی خولی دووهەمی چالاکی ڕادیۆ کوردی (١٣٥٨-١٣٨٠)) درێژەی هەبوو.

مامۆستا حەسەن زیرەک و گرووپی ئۆرکێستری ڕادیۆ کرماشان

دوابەدوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی (١٣٥٧) و بەتایبەت بە دەستپێکرانی شەڕی داسەپاو کەش وهەوای بەرنامەکانی ڕادیۆ کوردی گۆڕانی بەسەر داهات.لەو بارودۆخە ڕادیۆ کوردی تاران بە شێوەیەکی تازە بووژایەوەو لە تەشكی بەرنامەکانی دەرەوەی سنووری خولێکی جیاواز و تازەی چالاکیی خۆی دەستپیکرد.کەشو پێوانەکانی نوێی بەرنامە چێکردن بە گوێرەی ڕوانیینەکانی ئیسلامی و شۆرشگێرانە و هەروەها جەختکردن لەسەر کارەکانی ئیرشادی و فێرکاری داڕشتی بەرنامەکانی گۆڕییەوە.

ڕادیۆکوردی تاران لە وێنەی میدیاگەلێک بوو کە گرنگترین سەرچاوەی دەنگ وباسی کوردەکانی ناوچە دەهاتە ئەژمار.لەبەشی چیرۆکی ڕادیۆ کوردی کە بەلای بیسەران زۆر خۆشەویست بوو سەرنجی تایبەت درا بە بابەت و مەسەلەکانی شەڕی داسەپاوو بەرەڤانی پیرۆزی گەلی ئێران و هەروەها لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بەتایبەت لە کوردستانی عێراق خەباتی کوردەکان دژی ڕژیمی بەعسی بوو بە هۆی هەستیارتر بوونی بەرپرسایەتی ڕادیۆ کوردی بەمەبەستی کارتێکەری لە سەر بیرو ڕای گشتی کوردستانی عێراق دا.

بەرپرسایەتی رادیۆ کوردی دەرەوەی سنووری لەمەڕ پۆششی دەنگ وباسی هاوپێوەند بە بۆردومانی کیمیاوی حەلەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی سەددامەوە و پۆششی دەنگ وباسی هێرشی ڕژیمی سەددام بۆ سەر کوەیت قوورستر بوو. بڵاوبوونەوەی ٨ کاژێری ڕادیۆ کوردی بە سورانی و کورمانجی وڵامیک بوو بە نیازی کوردەکانی ناوچە کە متمانەی زۆریان بە ڕادیۆ کوردی دەرەوەی سنووری تاران هەبوو .
 

ڕادیۆ کوردی بەسەرنج لە پەرەی تێکنۆلۆژیا و ماڵپەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ وبسایتی تایبەت بە دەنگ وباس بە سۆرانی و کورمانجی دامەزراند.بەرنامە چێکەرانیی رادیۆ کوردی هەوڵێکی بەبڕشتانەیان داوە لەمەڕ ئامادەکردنی بەرنامەکان و بڵاوبوونیان و هەر ئێستا بەرنامەگەلێکی وەکوو هەگبەو هەواڵی ئێواران ؛ دیاری هەینی؛ ئێمە وگوێگرەکان ؛ بەشەکانی دەنگ وباس ؛ بەرەو ڕووناکی؛  دەلاقە ؛ ڕۆچنە ولێکدانەوەکانی سیاسی و ڕاوێژ و فیرکاری زمانی فارسی و چیرۆکی ڕادیۆ لە وینەی بەرنامەگەلێکن کەلاگریی یەکجار زۆریان هەیە .

 

سەرپەیڤ