کانونی یه‌که‌م 10, 2018 11:09 Asia/Tehran
  • تەرمی دوو برای سینەماکار و شانۆکاری کورد لە

پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵک و هونەرمەندانی شاری بانەو شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان تەرمی دوو برای سینەماکار و شانۆکاری کورد، "ڕەحیم " و"کەیوان" زەبیحی بەخاک سپێردرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ئێوارەی رۆژی هەینی هونەرمەندی ناسراو" ڕەحیم زەبیحی" فیلمساز و دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری بانە لەگەڵ کەیوان زەیحی برای، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست داوە.

ئۆتۆمبێله‌که‌ی ڕه‌حیم زه‌بیحی له‌ ڕێگای گوندی نیزه‌ ڕوودی سه‌ر به‌ شاری بانه‌ به‌ هۆکارێکی نادیار که‌وتووه‌ته‌ ناو دۆڵێک و سووتاوه‌.

"محەممەد فەلاحی" لە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری فارس لە بانە، وتی: بەهەوڵ و پێوشوێن گرتنی هێزی پۆلیس و بەهاوکاری دەزگەی دادی ئەو شارە، بکوژی ڕەحیم  وکەیوان زەبیحی لە کەمتر لە ٢٤کاژێر قۆڵبەست کراو دانی بەکوشتنی دووبراکە هێنا.

فەلاحی وێڕای ڕێزگرن لە هەوڵی خێراو لەکاتی پێویستدای هێزی پۆلیس و دادئەستێنی شاری بانە لەو بارەوە، وتی: بکوژەکە لە دانپێدانانەکەیدا ناکۆکی دراڤی، بە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانکارییە راگەیاندووە.

 ڕه‌حیم زه‌بیحی له‌ دایک بووی شاری بانه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ ده‌یان فیلمی سینمایی و کورته‌ فیلم و فیلمی به‌ڵگه‌یی دروست کردووه‌ و له‌ فستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا خه‌ڵاتی زۆری بردووه‌ته‌وه‌.