کانونی یه‌که‌م 11, 2018 21:29 Asia/Tehran
  • یونێسف : سەدان هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لە بەردەم سەرما وسوڵەدان

سەندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان " یونیسف"" وشداری دا ، سەدان هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لەم وڵاتە لە بەردەم سەرماوسوڵە و دەرنجامی سەرچاوەگرتوو لە هەستانی سێڵاو دان.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، یونێسف لە بەیان نامەیەکدا بە ڕێزگرتن لە " نادیە موراد" ژنی ئیزەدی عێراقی لە قوربانیانی جەنایەتەکانی داعس کە ڕۆژی دوشەممە خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی وەرگرت ، پیداگری کرد لەسەر پێویستی درێژەی سەرنج دان بە دۆخی منداڵانی ئاوارەی عێراقی. " پیتر هاوکینز " نوێنەری یونێسف لە عێراق ، بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : سەرەڕای دەسپێکرانی وەرزی سەرماو دابەزینی توندی پلەی هەوا لە عێراق بە تایبەت ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە، زۆربەی منداڵانو بنەماڵەی ئاوارەکان ، لەدۆخێکی هەژارانە لە ناو خێوەت وشوێن گەلێک دا دەژین  کە کەل وپەلی گەرم کەرەوەی ژیانیان نیە. بە پێی ئامارو سەرژمێریەکانی ڕەسمی ، فرەتر لە سێ ملێون عێراقی بە هۆی پەلاماری بەربلاوی گروپی تیرۆریستی داعش بۆسەر باکوور وڕۆژهەڵاتی عێراق و داگیر کردنی یەک لە سێی خاکی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٤ ئاوارە بوونە. هێشتا فرەتر لە یەک ملیۆن لە ئاوارەکانی شەڕی داعش لە عێراق، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شا روماڵەکانیان ولە ئۆردوگاکان دا دەژین . 

سەرپەیڤ