کانونی یه‌که‌م 12, 2018 20:48 Asia/Tehran
  • ناسا رۆبۆتێک لەسەر مەریخ جێگیر دەکات

بەمەبەستی تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی مەریخ ناسا بە سەرکەوتوویی ڕۆبۆتێکی لەو هەسارە جێگیر دەکات.

بە ئامانجی تێگەیشتن لە دیوی ناوەوەی ھەسارە سوورەکە؛ ناسا بە سەرکەوتوویی رۆبۆتێکی بەناوی "ئینسایت" لەسەر ھەسارەی مەریخ جێگیر کرد، ئەمەش ھەشتەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا ئامێرێکی ئاسمانیی لەسەر ھەسارەکە جێگیربکرێت کە بە یەکێک لە زەحمەتترین ھەنگاو دادەنرێت لە کۆمەڵەی خۆردا.

رۆبۆتەکە، لەلایەن زانستکارانی ئەمەریکی، ئەڵمانیی و فەرەنسییەوە دروست کراوە و لەلایەن ناساوە کاری پێدەکرێت. بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر مەریخ دەمێنێتەوە و لەرێگەی جوڵەپێوێک، ھەستەوەرێکی گەرمیی و ئاریەڵێکی رادیۆییەوە زانیاری لەسەر ناوەرۆکی ھەسارەکە کۆ دەکاتەوە.

زانستکارەکان ھیواخوازن نیشانەی بوومەلەرزەی ناوەکیی و ئاماژەی دیکە لەسەر رابردووی ھەسارەکە بدۆزنەوە؛ بەئامانجی تێگەیشتن لەسەر پێکھاتەکانی و چۆنێتی بەبیابان بوونی مەریخ.